ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

شاندێكی یونسێف سەردانی ژووری كرد

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ چوار شەممە, 11 کانونی یەکەم 2013 11:29
رۆژی 10/12/2013 دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور لە نوسینگەی تایبەتی خۆی لە بارەگای ژوور پێشوازی لە شاندێكی یونسێف كرد بە سەرۆكایەتی سیمۆن مارینیسكۆ بەڕێوبەری ناوەندی نێودەوڵەتی تایبەت بە پەرەپێدان لە ئەستەنبۆڵ.
لە دانیشتنێكدا شاندی میوان باسی لە پرۆژەكانی خۆیان كرد كە لە بوارەكانی ووزە و كشتوكاڵ و پەرەپیّدانی كۆمپانیاكان كاردەكەن و لە چەندین ووڵاتی وەكو لیبیریا و سۆماڵ و مەغریب و توركیا و لبنان و ئوردن و چەندین ووڵاتی ناوەڕاستی ئاسیا و ووڵاتانی باشووری ئەفریقیا كاریان كردووە هەروەها وەكو لینكێكی یارمەتیدەر بوونە لە نێوان كۆمپانیا بچووكەكان و ناوەندەكان لەگەڵ كۆمپانیای گەورەكان، ووتیشی ئێمە ژووری بازرگانی هەولێرمان هەڵبژاردووە تا لە رێگەی ئەوەوە بتوانین لە ئاوەدانكردنەوەی كوردستان بەشدار بین.
لە لایەن خۆشیەوە سەرۆكی ژوور زۆر بەخێرهاتنی كردن و دەست خۆشی لێكردن هیواشی خواست دانیشتنێك تایبەت بە پێشكەش كردنی پڕۆژەكانی خۆیان تەرخان بكەن كە دەتوانن لە كوردستان جێبەجێی بكەن تا لەرێگەی ئەو دانیشتنەوە بتوانین ئەو پڕۆژانە دیاریبكەین كە هەرێمی كوردستان پێویستی پێیەتی، وە پاڵپشتی خۆی و ژووری بۆ هەموو پرۆژەیەك دەربڕی كە خزمەت بە كوردستان بكات.
شایانی باسە شاندی میوان هەفتەی دووەمی مانگی یەكی ساڵی 2014 یان دیاریكرد بۆ پێشكەشكردنی پڕۆژەكانیان. 
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 926 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌