ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

كۆمپانیایەكی توركی بە نیازە لقێكی خۆی لە هەولێر بكاتەوە

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ چوار شەممە, 11 کانونی یەکەم 2013 11:28
رۆژی 11/12/2013 دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور بە ئامادەبوونی فیدائەدین گەردی و عەبدولكەریم مستەفا ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێری ژوور  پێشوازیان لە شاندێكی كۆمپانیای ریكسرۆس بوش گروپی توركی كرد بە سەرۆكایەتی سەروەت ئەكاینەك بەڕێوبەری گشتی و شەونم ئۆزدەر بەڕێوبەری بە بازاڕكردن كرد.
شاندی میوان سەرسامی خۆیان دەربڕی بەو هەموو پێشكەوتنەی هەولێر بە تایبەتی لە رووی رێگاوبان و بیناسازی وە زۆر سەرسام بوون بە فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، پاشان ئامانجی كۆمپانیاكەیان روون كردەوە كە لەبواری پارچەی یەدەگ و سیستەمی سەلامەتی ئوتۆمبێلی بوش كاردەكەن و بە نیازن لقێكی كۆمپانساكەیان لە هەولێر بكەنەوە.
لە لایەن خۆشیەوە سەرۆكی ژوور خۆشحاڵی خۆی دەربڕی و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن پاڵپشتی ژووریشی نیشاندا بۆ هەموو هاوكارییەك.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1201 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ یەک شەممە, 15 کانونی یەکەم 2013 09:55