رۆژی 28\11\2013 رادیۆی NPR ی ئەمریكی چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ سەرۆكی ژوور ئەنجامدا.
لەم چاوپێكەوتنەدا چەندین پرسیار سەبارەت بە پێشكەوتنی ئابووری كوردستان لەم ساڵانەی دوایی دا و پەیوەندی بازرگانی هەرێم لەگەڵ ووڵاتانی دراوسێ بەتایبەتی توركیا و كاریگەرییەكان لەسەر ئابووری كوردستان و ئە بوارانەی كە ئابووری كوردستان پشتی پێ دەبەستێت چین ئاڕاستەی دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور كرا.
سەرۆكی ژووریش لە وەڵامدا باسی ئەو پێشكەوتنانەی بۆ كردن بە تایبەتی پاش دەرچوونی یاسای وەبەرهێنان لە ساڵی 2006 و ئارامی و ئاسایشی هەرێم وای كردووە كۆمپانیایەكی زۆر روو لە هەرێم بكەن و كاری وەبەرهێنان بكەن, سەبارەت بە پیوەندی هەرێم لەگەڵ توركیا ووتی پەیوەندیەكی زۆر باشمان هەیە و 20 ساڵ زیاترە ئاڵوگۆری بازرگانیمان هەیە و هیچ كێشەیەكمان نیە و بە پێچەوانەوە رۆژ بە رۆژ بەرەو پێش دەچێت, ووتیشی نەوت ئابووری سەرەكی هەرێم و عێراقە كە پشتی پێوە دەبەستن كە %95 و بەڵام جگە لە نەوت كوردستان خاوەن ئاو و خاكێكی بە پیتە بۆ كشتوكاڵ و لە رووی گەشتیاریشەوە دەتوانین سوود وەرگرین و لە داهاتوودا ئەم دوو كەرتەش هاوشێوەی كەرتی نەوت هیوادارین بەرەوپێش بچێت.