ئێوارەی رۆژی 26\11\2013 لە سەنتەری رۆشنبیری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بە ئامادەبوونی عوسمان شوانی راوێژكاری ئەنجوومەنی ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان و دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور و عەبدوڵا ئەحمەد سەرۆكی ئەنجومەنی بازاڕی هەولێر بۆ كاغەزە داراییەكان و ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور دلزار ئیسماعیل بەرێوەبەری گشتی تۆماری كۆمپانیاكان و ناصر عزیز جێگری بەڕێوەبەری تۆماری كۆمپانیاكانی هەولێرو ژمارەك لە نوێنەرانی دەزگا حكومیە پەیوەندیدارەكان و مامۆستای زانكۆ وخاوەن كۆمپانیا و دەزگاكانی راگەیاندن, بە هاوكاری ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر كۆنفڕانسێك سەبارەت بە چۆنیەتی گۆرینی كۆمپانیای سنوردار بۆ كۆمپانیای پشكداریی بەڕێوەچوو.
سەرەتا سەرۆكی ئەنجومەنی بازاڕی هەولێر بۆ كاغەزە داراییەكان (بۆڕسەی هەرێم) پاش بەخێرهاتن ووتەیەكی پێشكەشكردوو ئامانجی كۆنفڕانسەكەی بۆ ئامادەبوان روونكردەوە هەروەها ئەو كۆنفڕانسەشی وەكو ئامادەكارییەك وەسفكرد بۆ كردنەوەی بۆرسەی هەرێمی كوردستان لە ناوەڕاستی ساڵی داهاتوو.
ئاماژەی بەوەشكرد, كە گرێبەستێكیان لەگەڵ كۆمپانیای بەناوبانگی (نازداك ئۆمێكسی) ئەمریكی مۆركردووە، بەم گرێبەستە بۆرسەی هەرێم سیستەمێكی ئەلیكترۆنی كاركردنی دەبێت تاكو بە هەموو بازاڕەكانی جیهان ببەسترێتەوە.
پاشان سەرۆكی ژوور بە ناوی ژوورە بازرگانیەكانی هەرێم وتەیەكی پێشكەشكردوو پشتگیری خۆی و ژووری بۆ دەربرین، ئاماژەی بە گرنگی ئەو كۆنفڕانسە كرد.
راشیگەیاند لە ئێستا زۆر گرنگە كۆمپانیا ماڵباتی و سنوردارە گەورەو ناودارەكان هەوڵبدەن لەریگەی گۆرینی كۆمپانیاكانیان بۆ كۆمپانیای پشكداریی كارەكانیان فراوان بكەن زەمینە بۆ هاوڵاتیان بڕەخسێنن بۆ كرینی پشك و وە گەڕخستنی سەرمایە لە پرۆژەی جۆراوجۆر بۆ ئەوەی قازانجەكە هەموو لایەك بگرێتەوە و وە كۆمپانیاكەشیان ببێتە كۆمپانیای گەورە و ناودار, نموونەشی لەسەر هەردوو كۆمپانیای بەناوبانگی ئەمەریكی ئەپڵ و مایكرۆسۆفت هێنایوە .
پاشان گفتوگۆیەكی كراوە لە نێوان ئامادەبووان و راوێژكاری ئەنجوومەنی ئابووری حكومەتی هەرێم و بەرێوەبەری گشتی تۆماری كۆمپانیاكانی هەرێم و شارەزایانی بواری بازاری دارایی بەڕێوەچوو، تیایدا چەندین بابەتی پەیوەندیدار خرانە بەر باس و وەلامی پرسیاری ئادە بووان درایەوە .