ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

ئەنجوومەنی كارگێری ژوور بەشداری لە ڕێوڕەسمی كردنەوەی شەشەمین پیشانگای بیناسازی دەكات

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ چوار شەممە, 30 تشرینی یەکەم 2013 07:55

رۆژی 28/10 بەئامادە بوونی نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر و وەزیری بازرگانی و پیشەسازی و وەزیری ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن و ژمارەیەك لە بەرپرسانی حكومی و نوێنەرانی كۆمەلە و رێكخراوی پیشەیی و بازرگان و خاوەن كۆمپانیا پیشانگای نێو دەولەتی هەولێر كە شەشەمین پێشانگای بیناسازی و سێیەمین پیشانگای پیشەسازی لە خۆ گرتبوو لە هەولێر كرایەوە ، تیایدا 625 كۆمپانیا لە 27 ولات بەرهەم و چالاكیەكانیان نمایش كردبوو لە ناویاندا جگە لە ولاتانی دەوروبەر 15 ولاتی ئەوروپی و 5 ولاتی عەربی هەبوون .

سەرۆكی ژوورو ژمارەیەك لە ئەندامانی دەستەی كارگێری ژوور دوای بەشداری كردنیان لە مەراسیمی كردنەوەی پێشانگاكە تەواوی ستاندو بەشەكانی پیشانگەكەیان بە سەر گردەوە .  

ئه‌م بابه‌ته‌ 1241 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌