رێککه‌وتی 10/10/2013، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر له‌باره‌گه‌ی ژوور، پێشوازی له‌شاندێکی دامه‌زراوه‌ی (Picket Wealth Management)ی به‌نکی سویسری کرد.
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، که به‌ڕێز سۆران ئه‌بوبه‌کر عه‌زیز جێگری سه‌رۆک و ژماره‌یه‌ک له‌ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژوور ئاماده‌یبوون، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات به‌گه‌رمی به‌خێرهێنانی شاندی میوان کرد و هیوای مانه‌وه‌یه‌کی باشی بۆ خواستن له‌کوردستاندا.
پاشان به‌ڕێز سه‌رۆکی ژوور تیشکی خسته ره‌وشی ئێستای هه‌رێمی کوردستان و، وتی:"هه‌رێمی کوردستان له‌پا‌ڵ بوونی ئاسایشێکی جێگیر تیایدا، هه‌لومه‌رجێکی سه‌قامگیری ئابووری باشی به‌خۆیه‌وه بینیوه، بۆیه ئه‌مه‌ش وایکردووه که کۆمپانیا بیانییه‌کان به‌بێ دوو دڵی رووی تێ بکه‌ن."
پاشان به‌ڕێزیان تیشکی خسته سه‌ر ره‌وشی به‌نکداری له‌عێراق به‌گشتی و کوردستان به‌تایبه‌تی، هاوکات به‌ڕێزیان چه‌ندین رێنوێنی له‌باره‌ی چۆنێتی کردنه‌وه‌ی لقی دامه‌زراوه‌ی ناوبراو له‌کوردستان پیشکه‌ش به‌ئه‌ندامانی شاندی میوان کرد، ئه‌ویش ئه‌گه‌ر شاندی میوان خۆی خواستی کردنه‌وه‌ی ئه‌و لقه‌ی هه‌بێت، هه‌روه‌ها ئاماده‌یی ژووری به‌مه‌به‌ستی پیشکه‌شکردنی هاریکاری زیاتر به‌شاندی میوان خسته‌روو.
لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز ئه‌نتۆینه فلاوتی به‌ڕێوه‌به‌ر له‌دامه‌زراوه‌ی ناوبراو که هاوکات سه‌رۆکایه‌تی شانده‌که‌ی ده‌کرد، وێڕای ده‌ربڕینی سوپاسگوزاری خۆیان له‌به‌رامبه‌ر پێشوازێکردنیان له‌لایه‌ن ژووره‌وه، هاته‌سه‌ر باسی کاروباره‌کانی دامه‌زراوه‌که‌یان و، وتی:"دامه‌زراوه‌که‌مان ماوه‌ی زیاتر له 200 ساڵه کار ده‌کات و، گروپێکی خه‌نه‌واده‌یی به‌نکی له‌خۆگرتووه و، له‌سه‌رانسه‌ری وڵاتانی جیهاندا کار ده‌کات و، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌کی زۆری لقی له‌و وڵاتانه‌دا هه‌یه.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزیان ئاماژه به‌وه‌دا که ئه‌وان سه‌ردانی هه‌ولێریان کردووه تاکو ئاگاداری ره‌وشی بازاڕی کوردستان بن و، له‌دواییشدا بتوانن بڕیار بده‌ن له‌سه‌ر کردنه‌وه‌ی لق یان ده‌ستبه‌کاربوونیان به‌هه‌ر شێوازێک که بگونجێت له‌هه‌رێمی کوردستاندا.