رێککه‌وتی 26/9/2012، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر پێشوازی له‌شاندێکی بازرگانی پرتوگال کرد، که خاتوو مایا هێلینا به‌رپرسی به‌شی بازاڕ و خزمه‌تگوزاری له‌ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی پرتوگال سه‌رۆکایه‌تی ده‌کرد.
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور وێڕای به‌خێرهێنانی شاندی میوان، ئاماژه‌ی به‌گرنگی پێشووه‌چوونی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ردوولا دا و، هه‌روه‌ها وتی:"ئێمه هیوای زیاتر گه‌شه‌سه‌ندن به‌په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌کانی نێوانمان ده‌خوازین، ئه‌ویش له‌رێی سه‌ردانیکردنی شانده بازرگانییه‌کانی پرتوگال بۆ کوردستان به‌ژماره‌یه‌کی زیاتر و به‌قه‌باره‌یه‌کی گه‌وره‌تر."
هه‌روه‌ها هیوای خواست که به‌زووترین کات، کونسوڵی فه‌خری ده‌ستنیشانکراوی پرتوگال له‌هه‌ولێر ده‌ستبه‌کاربێت، هه‌روه‌ها کۆنسوڵخانه‌ی پرتوگال له‌هه‌ولێر و له‌پاش کردنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌که‌ی له‌به‌غدا بکرێته‌وه.
هه‌روه‌ها وتی:"ئێستا کوردستان پێگه‌یه‌کی تایبه‌تی هه‌یه له‌ناوچه‌که و جیهاندا، بۆیه گرنگه پرتوگالییه‌کان په‌له بکه‌ن له‌هاتنیان بۆ کوردستان، هه‌روه‌ها هیواخوازین که له‌سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوودا شاندێکی بازرگانی کوردستان سه‌ردانی پرتوگال بکات هه‌روه‌ک له‌گه‌ڵ باڵیۆزی ئه‌و وڵاته له‌کوێت و ئیمارات باسمان لێوه کردووه."
لای خۆیه‌وه، خاتوو مایا هێلینا وێڕای ده‌ربڕینی سوپاسگوزاری خۆی و شاندی یاوه‌ری له‌به‌رامبه‌ر پێشوازیکردنیان له‌لایه‌ن ژوور، وتی:"هیوادارین به‌م سه‌ردانه‌مان توانبێتمان بناغه‌یه‌کی باش بۆ په‌یوه‌ندییه‌کانی داهاتووی نێوان کوردستان و پرتوگال دابنێین، به‌تایبه‌تی که ئێستا پرتوگال له‌شکستێکی ئابووریدایه، بۆیه ئێستا وڵاته‌که‌مان کار ده‌کات له‌سه‌ر فراوانکردنی بازرگانی ده‌ره‌کی له‌ده‌ره‌وه‌ی سنووری یه‌کێتی ئه‌وروپا."
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که پرتوگالییه‌کان ئاماده‌ن له کوردستاندا کار بکه‌ن، بۆیه ژماره‌یه‌ک کۆمپانیای باشمان هێناوه و به‌شدارییان له‌پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر کردووه.
دواتر ئه‌ندامانی شاندی میوان خۆیان و سروشتی کاری کۆمپانیاکانیان به‌سه‌رۆکی ژوور ناساند، که له‌بواره‌کانی (به‌رهه‌مهێنانی به‌ردی مه‌ڕمه‌ڕ، دیزانینی ئه‌ندازیاری، کشتوکاڵ و هه‌نارده‌کردن، سیرامیک، بانگه‌شه، قه‌پانی ئه‌لیکترۆنی، به‌فرگر، رێکخستن و به‌ڕێوه‌بردنی پێشانگه بازرگانییه‌کان) شاره‌زان.
له‌کۆتایی دیداره‌که‌شدا، شاندی میوان دیاری رێزلێنانیان پێشکه‌ش به‌سه‌رۆکی ژوور کرد.