رۆژى سێشەممە 13/10/2009 دارا جەلیل خەیات بە ئامادەبوونى ژمارەیەک لە ئەندامانى ئەنجوومەنى کارگێرى ژوور پێشوازى لە (ستاتیستاو سمۆلین) بالیۆزى پۆلۆنیا لە عێراق کرد. سەرەتا سەرۆکى ژوور بەخێرهاتنى لێکردن و خۆشحالیخۆى ببەو سەردانە دەربرى و بە هەنگاوێکى گرنگى لەقەلەم دا بۆ دەستکردن بە پەیوەندى ئابوورى و بازرگانى لەگەل ولاتى پۆلۆنیا. بالیۆزى پۆلۆنیا بە درێژى باسى لە مەبەستى ئەو سەردانەیان کرد کە بریتى بوو لە دانانى بنەمایەک بۆ دەستکردن بە پەیوەندى بازرگانى و ئابوورى لەگەل هەرێمى کوردستان لە کاتێکدا کە حکومەت و بازرگانا و پیشەسازانى پۆلۆنیا ئامادەییان بۆ ئەو کارە هەیە و ووتى ولاتى پۆلۆنیا لە گەلێک بواردا پەیوەندى باشى لەگەل کوردستان هەیە وەک بوارى هونەرى و رۆشنبیرى و زانستى تەنانەت لە بوارى بازرگانى و ئابووریدا نەبێت کە تا ئێستا نیە و لە هەولى ئەوەدان کە بایەخ بەو لایەنە بدەن لەسەر ئاستى حکومى و رێکخراوە پیشەییەکاندا دەیانەوێ ئەو کارە بکەن و بەشدارى لە پرۆسەى ئاوەدان کردنەوە و وەبەرهێنان لە کوردستاندا بکەن و ئامادەیی خۆى دەربرى بۆ هاوکارى کردنى بازرگانان و پیشەسازان و ژوورەکانى بازرگانى کوردستان و پۆلۆنیا بۆ گەیشتن بە ئیمزاکردنى پرۆتۆکۆلى پەیوەندى و هەماهەنگى کردنى یەکتر سەردانى کردن بۆ ئەوەى لە نزیکەوە لەگەل یەکتریدا ئاشنایەتى پەیدابکەن و پەیوەندى دروست بکەن و کارى هاوبەش ئەنجام بدەن، لە کاتێکدا کە ولاتى پۆلۆنیا دواى ئەوەى کە وەک عێراق لە لە ژێر سایەى سیستەمى سۆشیالیستدا بوو بۆ ماوەى بیست سالە پیادەى سیستەمى بازارى ئازادى کردووە و گۆرانکارى بەسەر ئابوورى ولاتەکەیدا هێناوە و ئێستا بەرهەمەکانى خۆى بۆ دەرەوە هەناردە دەکات و 50% ى بەرهەمەکانى دەنێرێتەوە ئەوروپا. لە درێژەى قسەکانیدا ئەوەشى ئاشکراکرد کە بەم زوانە قونسولیەى پۆلۆنیا لە هەولێر دەکەنەوە بۆ ئەوەى بتوانن برەو بە پەیوەندیەکانیان لەگەل هەرێمى کوردستان بدەن و کارئاسانى بۆ بازرگان و پیشەساز و بوارى بازرگانى و ئابوورى بدەن.