رێککه‌وتی 24/9/2013، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ک له‌ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژوور و له‌باره‌گه‌ی ژوور، پێشوازی له‌شاندێکی فراوانی بازرگانی میرنشینی عوممان کرد.
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات له‌وته‌یه‌کدا، وێڕای به‌خێرهێنانی شاندی میوان، هیوای مانه‌وه‌یه‌کی باشی بۆ خواستن له‌کوردستاندا و وتی:"ئه‌مه یه‌که‌مین سه‌ردان و ده‌ستپێشخه‌ری بازرگانانی عوممانه بۆ کوردستان، بۆیه هیوادارین سازدانی ئه‌م دیداره ببێته بناغه‌یه‌کی پته‌و بۆ په‌وه‌ندییه ئابوورییه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و عوممان."
هه‌روه‌ها وتی:"ئێستا کوردستان له‌سایه‌ی سه‌رکردایه‌تییه‌کی حه‌کیمانه‌دا خاوه‌نی ئاسایش و سه‌قامگیری ئابوورییه و، بۆیه که‌شێکی له‌بار هه‌یه بۆ جموجۆڵی بازرگانی عومانییه‌کان له‌کوردستاندا."
لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز ئه‌حمه‌د ساڵح عه‌بدوڵڵا باعهبود ئه‌ندامی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی عوممان که‌سه‌رۆکایه‌تی شانده‌که‌ی ده‌کرد، له‌وته‌یه‌کیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که عوممان ده‌رگه‌ی به‌رووی بازرگانانی کوردستاندا کراوه‌یه، بۆیه ده‌کرێت به‌مه‌به‌ستی چالاکی بازرگانی و گه‌شتکردن سه‌ردانی ئه وڵاته بکه‌ن.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند که له‌گه‌ڕانه‌وه‌یاندا کار له‌سه‌ر پێکهێنانی شاندێکی دیکه‌ی گه‌وره‌تری بازرگانی عوممانی ده‌که‌ن، تاکو له‌داهاتوودا سه‌ردانی کوردستان بکات.
هه‌رله‌میانه‌ی گفتوگۆی نێوان هه‌ردوولادا، باس له‌گرنگی کردنه‌وه‌ی هێڵی راسته‌وخۆی ئاسمانی له‌نێوان هه‌رێمی کوردستان و میرنشینی عومماندا له‌ماوه‌ی داهاتوودا و، دامه‌زارندنی پێشانگه‌یه‌کی هه‌میشه‌یی کاڵا عومانییه‌کان له‌هه‌ولێر کرا.
جێی ئاماژه‌یه، له‌نێو شاندی ناوبراودا نوێنه‌ر و خاوه‌نی ژماره‌یه‌ک کۆمپانیای عوممانی تێدا بوو که به‌شدارییان له‌پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر کردبوو، هه‌روه‌ها له‌بواره‌کانی کاره‌با و پاتری ئۆتۆمبێل، به‌رهه‌مهێنانی خۆراک به‌تایبه‌تی ماعکرۆنه و گۆشتی ماسی توونه، جلوبه‌رگ و به‌تایبه‌تی پۆشاکی سه‌ربازی شاره‌زابوون.