ئێواره‌ی 23/9/2013، ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر به‌سه‌رپه‌شتی به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور، میوانداری شاندێکی هاوبه‌شی هه‌ردوو ژووری بازرگانی شاریقه و عه‌جمانی ئیماراتی یه‌کگرتووی عه‌ره‌بی کرد، که له‌ژماره‌یه‌ک له‌به‌رپرسانی هه‌ردوو ژوور و بازرگان و خاوه‌ن کۆمپانیا ئیماراتییه‌کان پێکهاتبوون.
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، که له‌سه‌نته‌ری رۆشنبیری و کۆمه‌ڵایه‌تی ژوور به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ک له‌ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژوور به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور به‌گه‌رمی به‌خێرهێنانی شاندی میوان کرد و هیوای مانه‌وه‌یه‌کی باشی بۆ خواستن له کوردستاندا.
پاشان به‌ڕێز خه‌یات تیشکی خسته سه‌ر په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و ئیمارات و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که نوێنه‌رایه‌تی بازرگانی حکومه‌تی هه‌رێم له‌ئیمارات له‌و بواره‌دا هه‌ماهه‌نگ بووه.
دواتر به‌ڕێز جێگری سه‌رۆکی ژووری بازرگانی شاریقه سوپاسگوزاری خۆی له‌به‌رامبه‌ر پێشوازیلێکردنیان ده‌ربڕی و رایگه‌یاند، که به‌منزیکانه نوێنه‌رایه‌تی میرنشینی شاریقه له‌هه‌رێمی کوردستان ده‌کرێته‌وه، که‌ئه‌رکی ئاسانکاری و فراوانکردنی په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌کان و کاراکردنی گه‌شت و جموجۆڵه بازرگانییه‌کان و کردنه‌وه‌ی بانکێک له‌ئه‌ستۆ ده‌گرێت.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور باسی له‌که‌رتی کشتوکاڵی هه‌رێم کرد و، وتی:"به‌پێی زانیارییه‌کانمان کۆمپانیاکانی شاریقه و ئیمارات به‌گشتی له‌زۆر وڵاتی دونیا له‌بواری کشتوکاڵدا پڕۆژه‌ی جۆراجۆریان هه‌یه، بۆیه ده‌کرێت به‌هه‌مان شێوه له‌کوردستان ئه‌و جۆره پڕۆژانه ئه‌نجام بده‌ن، چونکه له‌کوردستاندا زه‌مینه له‌باره بۆ ئه‌و جۆره پڕۆژانه."
له‌به‌شێکی دیکه‌ی دیداره‌که‌دا، به‌ڕێز فیدائه‌دین ئه‌مین گه‌ردی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژوور، له‌په‌یڤێکیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، که کردنه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی شاریقه له‌هه‌ولێر هه‌نگاوێکی زۆر ئه‌رێنییه، هاوکات به‌ڕێزیان تیشکی خسته سه‌ر هه‌ردوو که‌رتی گه‌شتوگوزار و پیشه‌سازی له‌هه‌رێمی کوردستاندا که ده‌کرێت کاری زۆریان تێدا بکرێت چونکه ده‌رفه‌تی وه‌به‌رهێنانیان تێدایه، هه‌روه‌ها کردنه‌وه‌ی بانکێكی ئیماراتیشی به‌گرنگ زانی.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه، به‌ڕێزیان داوای‌کرد که له‌داهاتوودا کادیرانی ژووری بازرگانی ره‌وانه‌ی وڵاتی ئیمارات بکرێن، تاکو سوود له‌تاقیکردنه‌وه‌کانی ژووره بازرگانییه‌کانی ئه‌و وڵاته وه‌ربگرن له‌بواره‌کانی به‌ڕێوه‌بردنی به‌شه‌کانی ژووری بازرگانی و میکانزیمی کارکردنیان.
له‌به‌رامبه‌ریشدا، شاندی میوان ئاماده‌یی له‌و رووه‌وه خسته روو.