تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵژوور پێشوازی لە جێگری پارێزگاری نەجەف دەكات

ژوور پێشوازی لە جێگری پارێزگاری نەجەف دەكات

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ سێ شەممە, 24 ئەیلول 2013 10:01

ئێواره‌ی 23/9/2013، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر  به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ک له‌ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژووری بازرگانی و، نوێنه‌ری پارێزگای نه‌جه‌ف له‌هه‌ولێڕ، له‌سه‌نته‌ری رۆشنبیری وکۆمه‌ڵایه‌تی ژوور، پێشوازی له‌به‌ڕێز ره‌زاق شه‌ریف جێگری پارێزگاری نه‌جه‌ف و شاندی یاوه‌ری کرد.

 

مه‌به‌ست له‌م سه‌ردانه‌ی شاند‌ی پارێزگاری نه‌جه‌ف که‌ له‌چوارچێوه‌ی درێژه‌دان به‌په‌یوه‌ندییه‌کانیان له‌گه‌ڵ پارێزگاری هه‌ولێر دێت، داوای   هاوکاریکردنیانه‌ له‌رووی ئاشناکردنیان‌ به‌کۆمپانیاکانی دابینکردنی خۆراک له‌کوردستاندا، ئه‌ویش بۆ جێبه‌جێکردنی به‌رنامه‌ی تازه‌ی پسسوله‌ی خۆراک که‌پێی بڕیارێکی نوێی حکومه‌تی فیدراڵ له‌مه‌ودوا ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکانه‌وه‌ کاری له‌سه‌ر ده‌کرێت، ئه‌ویش به‌پێچه‌وانه‌ی ساڵانی پێشوو که‌ حکومه‌تی ناوه‌ندی و وه‌زاره‌تی بازرگانی فیدراڵ ئه‌و ئه‌رکه‌ی له‌ئه‌ستۆدا بوو.            

 

لای خۆیه‌وه‌، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور وێڕای به‌خێرهێنانی شاندی میوان ،  ئاماده‌یی ژووری به‌مه‌به‌ستی هاوکاریکردنی پارێزگاری نه‌جه‌ف له‌پێناو سه‌رخستنی ئه‌رکه‌که‌یدا خسته‌ روو.

 

ئه‌م بابه‌ته‌ 900 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ چوار شەممە, 25 ئەیلول 2013 10:31

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« April 2024 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
1 2 3 4 5 6 7
8 9 10 11 12 13 14
15 16 17 18 19 20 21
22 23 24 25 26 27 28
29 30          

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑