رێککه‌وتی 23/9/2013 ، یاداشتنامه‌یه‌کی لێکگه‌یشتنی بازرگانی له‌نێوان ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر و ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی ژیلینای سلۆڤاکی واژۆ کرا.
له‌مه‌راسیمه‌که‌دا، که به‌ڕێزان دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر و، به‌ڕێزان ستانسلایف پۆلۆنسکی باڵیۆزی سلۆڤاکیا له‌عێراق و، ژماره‌یه‌ک له‌ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژوور و، ژماره‌یه‌ک له‌کۆمپانیا کوردستانی و سلۆڤاکی و میدیاکاران ئاماده‌بوون، رێککه‌وتننامه‌که له‌لایه‌ن به‌ڕێزان محه‌مه‌د مسته‌فا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ژووری بازرگانی و، یان میشورا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ژووری بازرگانی ژیلینا واژۆکرا.
به‌ر له‌واژۆکردنه‌که‌ش به‌ڕێز دارا خه‌یات له‌وته‌یه‌کیدا هیوای خواست که واژۆکردنی ئه‌م یاداشتنامه‌یه ببێته ده‌ستپێکی قۆناغێکی گه‌شه‌سه‌ندوو له‌په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌کانی نێوان هه‌ردوولادا.
هه‌روه‌ها وتی:"هیوادارین ئه‌م رێککه‌وتننامه‌یه ببێته هۆی به‌یه‌کگه‌یشتنی خاوه‌نکارانی هه‌ردوولا و ناساندنیان به‌یه‌کتر و، دواتریش چلاکی بازرگانی به‌دوای خۆیدا بێنێت."
هه‌روه‌ها وتی:"ئه‌و که‌شه ئارام و ئاسایشه که له‌کوردستاندا هه‌یه، وایکردووه چالاکییه بازرگانییه‌کانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌ره‌وه‌دا فراوانتر بێت."
به‌ڕێزیان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، که له‌مێژه په‌یوه‌ندی له‌نێوان هه‌ردوو وڵاتی عێراق و سلۆڤاکیادا هه‌یه، بۆیه ئاشنایه‌تی له‌نێوان هه‌ردوولادا هه‌یه و ده‌کرێت به‌خێرایی په‌ره به‌کاره‌کانی نێوانمان بده‌ین و سلۆڤاکییه‌کانیش باشتر سوود له ده‌رفه‌ته‌کانی وه‌به‌رهێنان له‌هه‌رێمدا وه‌بگرن که قه‌باره‌که‌ی گه‌یشتۆته 30 ملیار دۆلاری ساڵانه."
هه‌روه‌ها وتی:"هیوادارین واژۆکردنی ئه‌م رێککه‌وتننامه‌یه ببێته هۆی واڵاکردنی ده‌رگه به‌رووی سه‌رجه‌م ژووره‌کانی سلۆڤاکایدا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستاندا."
لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز یان میشورا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ژووری بازرگانی ژیلینا سوپاسگوزاری خۆی له‌به‌رامبه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسیمی واژۆکردنه‌که ده‌ربڕی و، وێڕای باسکردنی چه‌ند زانیارییه‌ک له‌باره‌ی رێژه‌ی دانیشتوان و رووبه‌ری جوگرافی و ئابووری وڵاته‌که‌ی، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که واژۆکردنی ئه‌م رێککه‌وتننامه‌یه باڵیۆزی سلۆڤاکیا رۆڵی تێدا گێڕاوه و هیوای خواست که کۆمپانیاکانی وڵاته‌که‌ی له‌چوارچێوه‌ی ئه‌م رێککه‌وتننامه‌یه‌دا به‌شداری کارایان هه‌بێت له‌پڕۆژه‌کانی کوردساتندا.
پاشان به‌ڕێز ستانسلایف پۆلۆنسکی باڵیۆزی سلۆڤاکیا، له‌وته‌یه‌کی کورت‌دا خۆشحاڵی خۆی له‌به‌رامبه‌ر واژۆکردنی رێککه‌وتننامه‌که‌دا ده‌ربڕی و هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌وه پیرۆزبایی خۆی ئاڕاسته‌ی هه‌ردوو ژوور کرد
دواتر له‌ماوه‌ی چه‌ند خوله‌کێکدا و له‌دانیشتنی رووبه‌روویاندا، بازرگانانی کوردستان و شاندی میوان خۆیان به‌یه‌کتری ناساند و بیرورایان ئاڵوگۆرکرد.
جێی ئاماژه‌یه، یاداشتنامه بازرگانیه‌که‌ی نێوان کوردستان و مالتیڤیا چه‌ندین خاڵی گرنگی له‌خۆگرتووه، له‌و‌انیش گه‌شه‌سه‌ندن و هاندانی په‌یوه‌ندییه بازرگانی و وه‌به‌رهێنه‌ره‌کان، ئاسانکاری بۆ چالاکییه‌کانی بازرگانانی هه‌ردوولا، گۆڕینه‌وه‌ی توانا و شاره‌زاییه‌کان و زانیارییه‌کان، پشکداری و به‌شداری له‌رووداوه ئابوورییه‌کان و، هه‌روه‌ها چه‌ند لایه‌نێکی دیکه‌ش ده‌گرێته‌وه.