تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵسه‌رۆکی یه‌کێتی ژووره‌کان سه‌ردانێكی گرنگی بۆ ‌ئێرله‌ندای باکوور ئه‌نجام دا

سه‌رۆکی یه‌کێتی ژووره‌کان سه‌ردانێكی گرنگی بۆ ‌ئێرله‌ندای باکوور ئه‌نجام دا

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ یەک شەممە, 01 ئەیلول 2013 11:21

له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌ی بۆ ئێرله‌‌ندای باکوور، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی یه‌کێتی ژووره‌کانی بازرگانی و پیشه‌سازی کوردستان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئابووری ئه‌و وڵاته‌دا کۆبوویه‌وه‌.

پاش گه‌یشتنی بۆ (به‌لفاست)ی پایته‌ختی ئێرله‌‌ندای باکوور، شاندی هاوبه‌شی حكومەت و که‌رتی تایبه‌ت له‌هەرێمی کوردستان به‌‌‌سه‌رۆکایه‌تی به‌ڕێز فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی نووسینگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و ئه‌ندامێتی به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی یه‌کێتی ژووره‌کانی بازرگانی و پیشه‌سازی کوردستان و، نوێنه‌رانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و، وەزارەته‌کانی  (خوێندنی باڵا و ناوخۆ و كشتوكاڵ) و، هه‌ردوو دەستەی وەبەرهێنان و  گەشتو گوزار پێکهاتبوو، چه‌ندین کۆبوونه‌وه‌ی گرنگی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌دا ئه‌نجام دا.

له‌میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌کاندا، هه‌ردوولایان به‌رپرسانی هه‌رێم و ئێرله‌ندا جه‌ختیان له‌سه‌ر کاراکردن و جێبه‌جێکردنی به‌نده‌کانی ئه‌و رێککه‌وتننامه‌یه کردۆته‌وه‌‌، که‌ به‌ر له‌ماوه‌یه‌ک له‌نێوان هه‌رێمی کوردستان و ئێرله‌ندای باکووردا واژۆکراوه‌، ئه‌ویش له‌رێی دانانی میکانزیم و هەنگاونانی کرده‌نی له‌پێناو خزمەتكردن به‌هەردوولادا.

له‌وباره‌یه‌وه، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی یه‌کێتی ژووره‌کانی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێمی کوردستان، له‌لێدوانێكی تایبه‌تدا زانیاری زیاتری له‌باره‌ی سه‌ردانه‌که‌یان بۆ ئه‌و وڵاته‌ ئاشکرا کرد و، وتی:"ئێمه‌ به‌یاوه‌ری شانده‌که‌ی هه‌رێم سه‌ردانی شاری (به‌لفاست)مان کرد، له‌وێ چه‌ندین دیداری گرنگمان ئه‌نجام دا، له‌وانیش له‌رێککه‌وتی 27/8، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له‌به‌رپرسانی ده‌زگه‌ی وه‌به‌رهێنانی ئێرله‌ندا کۆبووینه‌وه‌ و، تێدا تاوتوێی په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانییه‌کانی نێوان کوردستان و ئێرله‌ندا کرا."

له‌درێژه‌ی لێدوانه‌که‌یدا به‌ڕێزیان وتی:"هه‌مان رۆژ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی دیکه‌ی گرنگمان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ده‌زگه‌ی خاوه‌نکارانی ئێرله‌ندا ناسراو به‌(CBI) گرێدا، له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا هه‌ردوولامان باسمان له‌به‌یه‌کگه‌یاندنی بازرگان و پیشه‌وه‌‌رانی کوردستان و ئێرله‌ندا کرد."

ئه‌م بابه‌ته‌ 978 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« October 2015 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
      1 2 3 4
5 6 7 8 9 10 11
12 13 14 15 16 17 18
19 20 21 22 23 24 25
26 27 28 29 30 31  

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑