رێککه‌وتی 28/8/2013، به‌ڕێز سۆران ئه‌بوبه‌کر عه‌زیز جێگری سه‌رۆکی ژوور له‌باره‌گه‌ی ژوور، پێشوازی له‌شاندێکی کۆمپانیای (UAMCCO)ی کوێتی کرد.
له‌سه‌ره‌تای چاوپێکه‌وتنه‌که‌دا، به‌ڕێز سۆران ئه‌بوبه‌کر عه‌زیز جێگری سه‌رۆکی ژوور به‌گه‌رمی به‌خێرهێنانی شاندی میوانی کرد، پاشان تیشکی خسته‌سه‌ر ره‌وشی هه‌رێمی کوردستان به‌گشتی و به‌تایبه‌تی له‌بواری ئابووریدا. بوونی کۆمپانیا کوێتییه‌کانی له‌کوردستان له‌نێوان ژماره‌یه‌کی زۆری کۆمپانیا بیانییه‌کان له‌هه‌رێم به‌گرنگ زانی.
لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز هانی شێخ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له‌کۆمپانیای (UAMCCO)ی کوێتی، وێرای سوپاسکرنی بۆ ئه‌و پێشوازییه گه‌رمه‌ی که لێیان كراوه، باسی سروشتی کاری کۆمپانیاکه‌یانى کرد، که له‌بواری به‌رهه‌مهێنانی ئه‌له‌منیۆم و کاری ئه‌له‌منیۆمسازی و بۆیه‌کردنی کانزا‌کان و به‌ڵێنده‌رایه‌تیدا کار ده‌کات ، راشیگه‌یاند که کۆمپانیاکه‌یان بڕیاری داوه له‌کوردستان ده‌ست به‌کار بێت و پڕۆژه‌کانی خۆی ئه‌نجام بدات.
لای خۆیەوە، به‌ڕێز سۆران ئه‌بوبه‌کر عه‌زیز جێگری سه‌رۆکی ژوور هیوای سەرکەوتنی بۆ شاندی ناوبراو خواست، هەروەها ئامادەیی ژووری بەمەبەستی پێشکەشکردنی هەموو ئاسانکارییەک بۆیان دەربڕی، هاوکات کۆمه‌ڵێک زانیاری پڕبایه‌خی له‌باره‌ی چۆنێتی کردنه‌وه و دامه‌زارندنی کۆماپانیا و کارگه له‌کوردستان پێشکه‌ش به‌ئه‌ندامانی شاندی میوان کرد.