رێککه‌وتی 20/8/2013، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر له‌باره‌گه‌ی ژوور، پێشوازی له‌شاندێکی کۆمپانیای (Schilte)ی هۆڵه‌ندی کرد.
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور وێڕای به‌خێرهێنانی شاندی میوان ئاماژه‌ی به‌ره‌وشی پێشکه‌تووی هه‌رێمی کوردستان کرد له‌رووی ئابوورییه‌وه، هیواشی خواست که هۆڵه‌ندییه‌کان رۆڵی چالاکتریان له‌چالاکییه بازرگانییه‌کان‌دا هه‌بێت، ئه‌ویش به‌کردنه‌وه‌ی لقی کۆمپانیاکانیان له‌کوردستاندا.
لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز بارت پۆمپ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی کۆمپانیای (Schilte)ی هۆڵه‌ندی، وێڕای ده‌ربڕینی سوپاسگوزاری خۆی له‌به‌رامبه‌ر پێشوازی لێکردنیاندا، باسی له‌سروشتی کاروباره‌کانی کۆمپانیاکه‌یان کرد که له‌بواری دروستکردنی که‌لوپه‌له‌کانی نێوماڵ و نووسینگه و قوتابخا‌نه‌کاندا کار ده‌کات.
له‌سه‌روبه‌ندی گفتوگۆکاندا، شاندی میوان رایگه‌یاند، که ئه‌وان به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له‌ره‌وشی ئابووری کوردستان و کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر بازاڕی هه‌رێم سه‌ردانی هه‌ولێریان کردووه، تاکو له‌ئاینده‌دا بتوانن ئۆفێسی خۆیان لێره بکه‌نه‌وه و به‌شداربن له‌پڕۆسه‌ی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی کوردستاندا به‌تایبه‌تی له‌بواری دابینکردنی مێز و کورسی بۆ قوتابیاندا.
له‌کۆتایی دیداره‌که‌شدا، به‌ڕێز خه‌یات زانیاری ته‌واوی له‌باره‌ی میکانیزیمی کردنه‌وه‌ی لقی کۆمپانیا و چۆنێتی ده‌ستبه‌کاربوونی کۆمپانیا بیانییه‌کان له‌کوردستاندا پێشکه‌ش به‌شاندی میوان کرد، هاوکات ئاماده‌یی ژووریشی بۆ هاوکاریکردنی کۆمپانیای ناوبراو له‌و باره‌یه‌وه ده‌ربڕی.