تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵژوور بروانامەى رێزلێنان بەسەر ئەندامانى ئەنجوومەنە کارگێریەکانى ژوور دابەش دەکات

ژوور بروانامەى رێزلێنان بەسەر ئەندامانى ئەنجوومەنە کارگێریەکانى ژوور دابەش دەکات

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ دوو شەممە, 12 تشرینی یەکەم 2009 00:00
لە چوارچێوەى رێزگرتن و ستایشکردنى ئەنجوومەنەکانى کارگێرى خولەکانى پێشووى ژوور بەدرێژایى مێژووى خۆى لەسەرەتاى دامەزراندیەوە لە سالى 1966 تا ئێستا، رۆژى پێنج شەممە 8/10/2009 لە هۆلى بۆنەکان لە ژوور بە ئامادەبوونى نەوزاد هادى پارێزگارى هەولێر بروانامەى رێزلێنان و سوپاس گوزارى بەسەر (36) سەرۆک و ئەندامانى ئەنجوومەنى کارگێرى خولەکانى بەرێوەبردنى ژوور دابەش کرد. سەرەتا دارا جەلیل خەیات سەرۆکى ژوور لە ووتەیەکدا رۆڵ و ماندووبون و ئەداى بەرز نرخاند و کورتە باسێکى دەربارەى مێژووى ژوور و چۆنیەتى بەرێوەبردنى کرد. نەوزاد هادى پارێزگارى هەولێر بەو بۆنەیەوە وتارێکى پێشکەش کرد و توێژى بازرگانانى بە توێژێکى گرنگ لە قەلەمدا و رۆل و ئەرکى ئێستا و دوارۆژیانى لە پرۆسەى ئاوەدانکردنەوەى کوردستان روون کردەوە و ئاماژەى بە پشتگیرى حومەتى هەرێمى کوردستان کرد لە کەرتى تایبەت. دواتریش لە لایەن پارێزگار و سەرۆکى ژوور ئەندامانى ئەنجوومەنى کارگێرى ژوور بروانامە و دیارى بەسەر سەرۆک و ئەندام ئەنجوومەنە ئامادەبووەکان و نوێنەرەکانیان دابەشکرا. لە پاشان لە لایەن ئامادەبوان بەشەکانى ژوور و بینایەکەى بە گشتى بەسەر کرایەوە و بۆ نان خواردنى نیوەرۆ میوانداریکران. شایەنى باسە کە ژوورى بازرگانى و پیشەسازى هەولێر لە سالى 1966 دامەزراوە و شێخیل حاجی حەسەن بەزاز یەکەمین سەرۆکى ئەو ژوورە بووە، ژوور تا ئێستا (8) خولى بینیوە، واتە (8) ستاڤ وەک ئەنجوومەن بۆ بەرێوەبردنى دەست نیشانکراون، دواهەمین خولى کە خولى هەشتەمە لە 16/4/2006 لە لایەن توێژى بازرگان و پیشەساز و خاوەن کۆمپانیاکان هەلبژێردراون و (15) ئەندام ئەو ژوورە بەرێوەدەبەن بۆ ماوەى چوار ساڵ دواتر ئەو ماوەیە دێژ دەکرێتەوە یان هەلبژاردنێکى تازە دەکرێت و ئەنجوومەنێکى کارگێرى نوێ دەست نیشان دەکرێت.
ئه‌م بابه‌ته‌ 851 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« April 2024 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
1 2 3 4 5 6 7
8 9 10 11 12 13 14
15 16 17 18 19 20 21
22 23 24 25 26 27 28
29 30          

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑