تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵشاندێکی هاوبه‌شی بازرگانی مالیزی چینی سه‌ردانی ژووری کرد

شاندێکی هاوبه‌شی بازرگانی مالیزی چینی سه‌ردانی ژووری کرد

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ یەک شەممە, 07 تەمموز 2013 10:16

رێککه‌وتی 4/7/2013، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر له‌باره‌گه‌ی ژوور، پێشوازی له‌شاندێکی هاوبه‌شی بازرگانی مالیزیا و چین کرد، که‌له‌به‌ڕێزان کانگ هوبای سه‌رۆکی کۆمپانیای (Machipex) و، بێنجامین فوو عه‌بدوڵڵا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی کۆمپانیای (ME) له‌مالیزیا و، کانگ هوبایۆ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی کۆمپانیای (CMC)ی چینی پێکهاتبوون.

 

له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور وێڕای به‌گه‌رمی به‌خێرهێنانی شاندی میوان، ئاماژه‌ی به‌ره‌وشی گه‌شه‌سه‌ندووی کوردستان کرد له‌بواره‌کانی ئاسایش و ئابووری که‌ بوونه‌ته هۆکاری سه‌ره‌کی بۆ هاتنی به‌رده‌وامی شانده‌ بازرگانییه‌کان بۆ کوردستان.

 

لای خۆیانه‌وه‌، ئه‌ندامانی شاندی میوان وێڕای ناساندنی خۆیان و باسکردن له‌سروشتی کاری کۆمپانیاکانیان، ئامانجی سه‌ردانه‌که‌یان بۆ کوردستان خسته‌روو، که ‌ئه‌ویش دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی کاره له‌بواره‌کانی به‌ڵێنده‌رایه‌تی و به‌رهه‌مهێنان و بازرگانی چیمه‌نتۆ و که‌لوپه‌له‌ کاره‌باییه‌کاندا.

 

له‌کۆتایی دیداره‌که‌شدا، به‌رێز سه‌رۆکی ژوور چه‌ندین زانیاری له‌سه‌ر بازاڕی کار له‌کوردستان و رێنوێنی له‌باره‌ی ده‌ستپێکردن به‌کاری بازرگانی له‌هه‌رێم پێشکه‌ش به‌شاندی میوان کرد، هاوکات ئاماده‌یی ژووری به‌مه‌به‌ستی هاریکاری شاندی میوان ده‌ربڕی.

ئه‌م بابه‌ته‌ 904 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« March 2024 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
        1 2 3
4 5 6 7 8 9 10
11 12 13 14 15 16 17
18 19 20 21 22 23 24
25 26 27 28 29 30 31

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑