رێککه‌وتی 19/6/2013، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر له‌باره‌گه‌ی ژوور، پێشوازی له‌شاندێکی گروپی کۆمپانیاکانی (SENA)ی تورکی کرد.
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور پاش به‌خێرهێنانی شاندی میوان، باسی له‌پێشکه‌وتنه‌کانی ئابووری هه‌رێمی کوردستان کرد ، هاوکات چه‌ندین رێنمایی پێویستیشی له‌باره‌ی چۆنێتی ده‌ستکردن به‌کاری بازرگانی و سه‌ر‌مایه‌گوزاری له‌کوردستاندا پێشکه‌ش به‌ئه‌ندامانی شاندی میوان کرد.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه، به‌ڕێزیان هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ شاندی میوان خواست له‌کاره‌کانی ئاینده‌یاندا، به‌شێوه‌یه‌ک که بتوانن سوود به‌خۆیان و خه‌ڵکی کوردستان بگه‌یه‌نن و، هه‌روه‌ها هاوکاری و یارمه‌تیدانی ژووریشی بۆ لایه‌نی به‌رامبه‌ر ده‌ربڕی.
لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز ساڵح یه‌ڵدیز سه‌رۆکی گروپی ناوبراو، وێڕای ده‌ربڕینی سوپاسگوزاری خۆی و ئه‌ندامانی شاندی یاوه‌ری له‌به‌رامبه‌ر پێشوازیکردنیاندا له‌لایه‌ن ژووره‌وه، هاوکات باسی سروشتی کاری گروپه‌که‌یانی کرد، که له‌بواره جۆراوجۆره‌کانی IT و ئینته‌رنێتدا کار ده‌که‌ن، ئاماده‌یی گروپه‌که‌شی به‌مه‌به‌ستی ده‌ستپێکردن به‌کار بازرگانی ده‌ربڕی و راشیگه‌یاند، که‌ئامانج له‌سه‌ردانه‌که‌یان بۆ هه‌ولێر بۆ مه‌به‌ستی ئاگاداربوونی پێشوه‌خته‌یانه له‌و ره‌وشه‌ی که‌له‌بازاڕی کوردستاندا هه‌یه.