ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

ئه‌نجومه‌نی کارگێڕی ژوور به‌شداری له‌مه‌راسیمی کردنه‌وه‌ی چواره‌مین پێشا‌نگه‌ی بيناسازی هه‌ولێر کرد

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ یەک شەممە, 19 ئایار 2013 10:08

رێککه‌وتی 16/5/2013، ئه‌نجومه‌نی کارگێڕی ژوور به‌شداری له‌مه‌راسیمی کردنه‌وه‌ی چواره‌مین  پێشا‌نگه‌ی بیناسازی هه‌ولێر کرد.

 

پێشانگاکه‌، به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان سینان چه‌له‌بی وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی و، كامه ران ئه‌حمه‌د وه‌زیری ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ و نیشته‌جێکردنی هه‌رێمی کوردستان و، نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر و، ‌به‌شداری سۆران ئه‌بوبه‌کر عه‌زیز جێگری سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر و، ژماره‌یه‌ک له‌نوێنه‌رانی حکومی و رێکخراوه‌ ئابووری  وپیشه‌ییه‌کان، چواره‌مین  پێشا‌نگه‌ی بیناسازی و وه‌به‌رهێنانی هه‌ولێر له‌سه‌ر خاکی پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، کرایه‌وه‌.

 

‌له‌و پێشا‌نگه‌یه‌دا، 200 کۆمپانیای ڵاتانی بیانی و خۆماڵی به‌شدارییان تێذا کردووه‌ و، ماوه‌ی سێ رۆژ ده‌خایه‌نێت.

ئه‌م بابه‌ته‌ 890 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ دوو شەممە, 20 ئایار 2013 10:43