رێککه‌وتی 15/5/2013، له‌باره‌گه‌ی ژوور دیدارێک له‌نێوان به‌ڕێز سۆران ئه‌بوبه‌کر عه‌زیز جێگری سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر و، نوێنه‌ری ژماره‌یه‌ک کۆمپانیای کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا ئه‌نجامدرا.
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، که به‌ڕێزان مه‌هدی که‌ریمی کونسوڵی گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌هه‌ولێر و، جه‌مشید زاده به‌رپرسی پاشکۆی ئابووری کونسوڵخانه ئاماده‌یبوون، به‌ڕێز سۆران ئه‌بوبه‌کر عه‌زیز جێگری سه‌رۆکی ژوور به‌ناوی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژوور به‌خێرهێنانی شاندی میوانی کرد و، وتی:"خۆشحاڵین که به‌ر لهبهشداریکردنتان لهپێشانگه تایبهتییهکهتان که‌بڕیاره سبه‌ی له‌هه‌ولێر به‌ڕێوه‌بچێت سه‌ردانی ژوورتان کرد، بۆیه وه‌ک ژووری بازرگانی هیوای سه‌رکه‌وتنتان بۆ ده‌خوازین له‌و کاره‌دا و، هه‌روه‌ها ئاماده‌ین که هاوکارتان بین، وه‌ک چۆن هه‌میشه ئاسانکاریمان بۆ شانده بازرگانییه‌کانی ئێران کردووه له‌رابردوودا."
هه‌روه‌ها به‌ڕێزیان جه‌ختی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه مێژووییه‌کانی نێوان هه‌ردوو گه‌لی کوردستان و ئێران کرده‌وه و، وتی:"له‌رابردوودا گه‌ل و حکومه‌تی ئیسلامی ئێران باوه‌شیان بۆ لێقه‌وماوانی هه‌رێمی کوردستان کردۆته‌وه، ئێستاش ئێمه زۆر خۆشحاڵین که ده‌بینین کۆمپانیا ئێرانییه‌کان و شانده بازرگانییه‌کانی ئێران روو له‌هه‌رێمه‌که‌مان ده‌که‌ن."
هیواشی خواست که ژماره‌ی کۆمپانیا ئێرانییه‌کان روو له‌زیادبوون بێت و کار بکه‌ن له‌سه‌رجه‌م بواره‌کاندا به‌تایبه‌تی له‌سێکته‌ره‌کانی (گه‌شتیاری و پیشه‌سازی و کشتوکاڵی)دا، به‌وه‌ش چالاکییه ئابوورییه‌کانی نێوان هه‌ردوولا زۆر زیاتر بێت.
له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه، رۆڵی کونسوڵخانه‌ی ئێرانی له‌هه‌ولێر به‌رز نرخاند، به‌وه‌ی که به‌به‌رده‌وامی کاری له‌سه‌ر پێشخستنی په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌کانی نێوان کوردستان و ئێران کردووه.
لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز مه‌هدی که‌ریمی کونسوڵی گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌هه‌ولێر، وێڕای ده‌ربڕینی سوپاسگوزاری له‌به‌رامبه‌ر پێشوازیکردنی ژوور له شانده بازرگانییه‌که، وتی:"ئێمه هیواده‌خوازین که بازرگانانی هه‌ردوولا سوود و قازانج له‌م جۆره سه‌ردانانه وه‌ربگرن."
هه‌روه‌ها داوه‌تی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژووری بازرگانی کرد که لهپێشانگهکهی کۆمپانیا ئێرانییه‌کاندا ئاماده بێت، که بڕیاره سبه‌ی له هه‌ولێر به‌ڕێوه بچێت.
دواتر، ئه‌ندامانی شاندی میوان وێڕای ناساندنی خۆیان و پێگه‌ی کارکردنیان و سروشتی کاری ده‌زگه و کۆمپانیاکانیان، کۆمه‌ڵێک پرسیاریان ئاڕاسته‌ی جێگری سه‌رۆکی ژوور کرد، که سه‌رجه‌میان له‌لایه‌ن به‌ڕێزیانه‌وه به‌وردی وه‌ڵامی پێویستیان درایه‌وه، هه‌روه‌ها له‌میانه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌کانی ئه‌ندامانی شاندی میواندا، به‌ڕێزیان چه‌ندین رێنوێنی و زانیاری به‌که‌ڵکی دایه ئه‌ندامانی شانده‌که و، به‌تێروته‌سه‌لی تیشکی خسته سه‌ر یاسای وه‌به‌رهێنان و چۆنێتی ده‌ستپێکردن به پڕۆژه جۆراجۆره‌کان له‌کوردستاندا.
جێی ئاماژه‌یه، ئه‌و کۆمپانیا ئێرانییانه‌ی که له‌رێی نوێنه‌ره‌کانیانه‌وه سه‌ردانی باره‌گه‌ی ژووریان کرد، له‌بواره‌کانی بیناسازی و به‌رهه‌مهێنانی که‌ره‌سته و تاقیگه‌ی بیناسازی و، کشتوکاڵ و، دروستکردنی تابلۆکانی سه‌ر شهقامو، دروستکردنی کۆنتڕۆڵی کاره‌با و چه‌ند بوارێكی دیکه‌دا، کار ده‌که‌ن و، هه‌روه‌ها به‌شداریان له‌و پێشانگه‌یه‌دا کردوه که له 16-19ی ئه‌م مانگه‌دا له‌هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت.