رێککه‌وتی 15/4/2013، له‌میانه‌ی پێشوازیکردنی له‌لایه‌ن به‌ڕێز دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر له‌باره‌گه‌ی ژوور، به‌ڕێز كیم یونگ هیۆن كۆنسولی گشتی كۆریای باشوور لەهەرێمی كوردستان، چه‌ند چالاکییه‌کی گرنگی وڵاته‌که‌ی له‌هه‌ولێردا و له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی داهاتوودا راگه‌یاند.
لەمیانه‌ی دیدارەكەدا، هه‌ردوولا به‌گرنگیان زانی که هه‌ماهه‌نگییه‌کانی نێوان ژووری بازرگانی و کونسڵخانه‌ی ناوبراو زیاتر فراوانتر بکرێت، ئه‌ویش به‌مه‌به‌ستی زیادکردنی چالاکییه جۆراجۆره‌کانی وڵاتی کۆریای باشوور له‌هه‌رێمی کوردستاندا و به‌تایبه‌تی له‌بواری بازرگانیدا به‌جۆرێک ژماره‌ی کۆمپانیا کۆرییه‌کان له‌کوردستاندا بگاته ئاستێکی به‌رچاو.
هه‌روه‌ها هه‌ردوولا دووپاتییان له‌سه‌ر گرنگی ڕۆڵی كۆریای باشوور لەهاوكاریكردنی بەردەوام و بەشداریكردنی لەپرۆسەی ئاوەدانكردنەوەی كوردستاندا کرده‌وه.
لای خۆیه‌وه، کونسوڵی کۆریای باشوور رایگه‌یاند، که له‌ماوه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوودا سه‌نته‌ری که‌لتووری کۆریای باشوور و له‌مانگی حوزه‌یرانی داهاتووشدا ڤیستیڤاڵی کۆریای باشوور بۆ فیلم له‌هه‌ولێر ده‌کرێنه‌وه.
هاوکات داوای له‌ژووری بازرگانی کرد، که ئاسانکاری بۆ به‌شداریپێکردنی کۆمپانیا کۆرییه‌کان له‌پێشانگه‌ی ساڵانه‌ی هه‌ولێردا بکه‌ن، که بڕیاره له‌مانگی ئه‌یلوولی داهاتوودا ساز بکرێت.
لەكۆتایی دیداره‌که‌دا، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور دووپاتی له‌سه‌ر ئاماده‌یی ژوور بۆ هاوکاری و هاریکاریکردنی کونسوڵخانه‌ی کۆریای باشوور له‌هه‌ولێردا کرده‌وه.