رێککه‌وتی 2/4/2013، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر له‌باره‌گه‌ی ژوور، پێشوازی له‌سه‌رۆکی گروپی (G.T.P)ی هۆڵه‌ندی و شاندی یاوه‌ری کرد.
له‌سه‌ره‌تای چاوپێکه‌وتنه‌که‌دا، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات به‌گه‌رمی به‌خێرهێنانی شاندی میوانی کرد و هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ خواستن له‌کاره‌کانیاندا.
لای خۆیه‌وه، سه‌رۆکی گروپی (G.T.P)ی وێڕای سوپاسکرنی بۆ پێشوازی لێکردنیان، هاته سه‌ر باسی سروشتی کاری کۆمپانیاکه‌یان که له‌بواره‌کانی بیناسازی، فێرکردن، هه‌ڵکه‌ندنی که‌ناڵی ئاودێری، ئاوه‌ڕۆی گه‌رم و رێگه‌ی نوێی گه‌رمکردنی ئاو، غاز و کاره‌با و ئه‌لیکترۆنییه‌کان، گواستنه‌وه و هه‌نارده و هاورده‌کردنی به‌روبوومه‌کانی شیر کار ده‌کات.
هاوکات ئامانجی سه‌ردانه‌که‌شی خسته روو که‌ئه‌ویش ویستی کردنه‌وه‌ی لقی گروپه‌که‌یانه له‌کوردستاندا.
لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز خه‌یات کۆمه‌ڵێک رێنمایی سه‌باره‌ت به‌چۆنێتی ده‌ستپێکردنی کار و پڕۆژه بازرگانییه‌کان پێشکه‌ش به‌شاندی میوان کرد، هاوکات ئاماده‌یی ژووری به‌مه‌به‌ستی هاوکاریکردنی کۆمپانیای ناوبراو ده‌ربڕی.