رێککه‌وتی 25/3/2013، گۆڤاری (گاردیان)ی به‌ریتانی چاوپێکه‌وتنێکی رۆژنامه‌وانی له‌باره‌ی ره‌وشی ئابووری هه‌رێمی کوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر سازکرد.
له‌سه‌ره‌تای چاوپێکه‌وتنه‌که‌دا، رۆژنامه‌نووس ئۆلێڤه‌ر مۆسس وێڕای ناساندنی خۆی و ستافی یاوه‌ری خۆشحاڵی خۆی به‌سه‌ردانیکردنی ژوور و ره‌خساندنی ده‌رفه‌ت بۆ ئه‌م چاوپێکه‌وتنه ، پاشان باسی له‌پڕۆژه‌ی ئاماده‌کردنی راپۆر‌ته چیرۆکێکی هه‌مه‌لا‌یه‌نه‌ی گۆڤاره‌که‌یان کرد له‌سه‌ر کوردستان به‌بۆنه‌ی 10 ساڵ تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر جه‌نگی ئازادی عێراقدا، که ماوه‌یه‌که کاری تێدا ده‌که‌ن و له‌چوارچێوه‌یدا چاوپێکه‌وتنی رۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵ که‌سایه‌تییه باڵاکانی هه‌رێم له‌بواری سیاسی و ئابووریدا ساز ده‌که‌ن و، ئه‌و راپۆر‌ته چیرۆکه‌ش له‌گۆڤار و سایتی جیهانی گاردیاندا بڵاوده‌کرێته‌وه.
لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور وێڕای به‌خێرهێنانیان ، له‌میانه‌ی وه‌ڵامی پرسیاره‌کان‌دا هاته سه‌ر باسی مێژووی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر و ئاماژه‌ی به‌قۆناغه‌کانی په‌ره‌سه‌ندنی ژووره‌که‌دا به‌تایبه‌تی له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا که گه‌شه‌کردنی به‌رچاو له‌کارو چالاکییه‌کانی ژووردا هاتۆته دی.
هه‌روه‌ها وتی:"ژووری بازرگانی له‌رێی سازدانی دیدار و چاوپێکه‌وتن له‌نێوان بازرگانانی کوردستان و بیانییه‌کاندا کار بۆ پێشخستنی په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌کانی له‌نێوان هه‌رێم و وڵاتانی ده‌ره‌وه‌دا ده‌کات، ئه‌مه‌ش هانده‌ری سه‌ره‌کییه بۆ رووتێکردنی کۆمپانیا جیهانییه‌کان بۆ کوردستان."
هه‌روه‌ها وتی:"له‌کوردستان زه‌وی به‌پیت و ئاوهه‌وای له‌بار هه‌یه، ئه‌مه‌ش یارمه‌تده‌رن بۆ پڕۆژه‌ی کشتوکاڵی و گه‌شتیاری، هه‌روه‌ها بوونی رێژه‌یه‌کی زۆری نه‌وت که‌سه‌رنجی کۆمپانیاکانی به‌لای خۆیدا راکێشاوه."
هه‌روه‌ها وتیشی:"له‌پاش ساڵی 2003، ده‌توانین بڵێین که کوردستان بۆته ده‌روازه‌یه‌ک بۆ هه‌موو عێراق و، به‌تایبه‌تی له‌بواری بازرگانیدا."
پاشان وتی:"قۆناغی دواتر له‌هه‌رێمدا له‌به‌ر ده‌ستی نه‌وه‌ی نوێدایه، به‌ڵام به‌گشتی ئۆمێدمان گه‌شه به‌داهاتووی وڵاته‌که‌مان، به‌بڕوای ئێمه کوردستان له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی دیکه‌دا، ئاسایشی تێدا به‌رقه‌راتر و به‌هێزتر ده‌بێت و ئابوورییه‌که‌شی سه‌قامگیرتر ده‌بێت."
له‌کۆتایشدا ، تیشکی خسته سه‌ر مێژووی کاری بازرگانی خۆی و گروپی کۆمپانیاکانی خه‌یات و پڕۆژه‌کانی داهاتووی گروپی ناوبراو.