رێککه‌وتی 12/3/2013، به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێزان مه‌جید سدیق ئه‌ندامی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر و، به‌کر له‌شکری سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی دۆستایه‌تی کوردی – هۆڵه‌ندی، له‌هۆڵی کۆبوونه‌وه‌کانی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر، دیدارێکی بازرگانی له‌نێوان ژماره‌یه‌ک له‌خاوه‌نکارانی کوردستان و هۆڵه‌ندا به‌ڕێوه‌چوو.
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، به‌ڕێز مه‌جید سدیق ئه‌ندامی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژوور وته‌یه‌کی پێشکه‌ش کرد و تێدا به‌ناوی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژوور به‌خێرهێنانی شاندی میوانی کرد و هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ خواستن و، وتی:"هۆڵه‌ندا وڵاتێکی پێشکه‌تووه و، هه‌ولێریش ده‌رگه‌یه‌کی ئابوورییه به‌رووی سه‌رمایه‌گوزارانی بیانی له‌عێراقدا ، بۆیه ده‌کرێت هۆڵه‌ندییه‌کان زیاتر رووی تێ بکه‌ن، چونکه ئێمه له‌زۆر رووه‌وه پێویستیمان به‌هۆڵه‌ندییه‌کان هه‌یه و له‌وانیش کشتوکاڵ و پیشه‌سازی و گواستنه‌وه و بانک."
له‌لا‌یه‌کی دیکه‌وه، به‌ڕێزیان تیشکی خسته سه‌ر ئه‌و ئاسانکارییانه‌ی که حکومه‌تی هه‌رێم به‌هۆی یاسای وه‌به‌رهێنانه‌وه بۆ سه‌رمایه‌گوزاری بیانی ده‌کات، ئه‌ویش له‌رێی پێدانی زه‌وی و لێخوشبوونی باج و چه‌ند هاوکارییه‌کی دیکه‌ی زۆر گرنگ."
هه‌روه‌ها به‌ڕێزیان هیوای خواست که حکومه‌تی هۆڵه‌ندا به‌زووترین کات کونسوڵخانه‌ی وڵاته‌که‌ی له‌هه‌ولێر بکاته‌وه و هاوکات ئاماده‌یی ژووریشی به‌مه‌به‌ستی هاریکاریكردنی شاندی میوان ده‌ربڕی.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند و، وتی:"ئه‌م سه‌ردانه هه‌لێکه بۆ خاوه‌نکاره‌کانی کوردستان که ده‌توانن له نزیکه‌وه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ کۆمپانیا هۆڵه‌ندییه‌کان‌دا ببه‌ستن و ئه‌وه‌ش قازانجێکی باشه بۆیان."
لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز به‌کر له‌شکری له‌وته‌یه‌کیدا، دووپاتی له‌سه‌ر گرنگی هاتنی شانده هۆڵه‌ندییه‌کان بۆ کوردستان کرده‌وه و، هه‌روه‌ها وتیشی:"ئێمه ژووری بازرگانی به‌ماڵی خۆمان ده‌زانین و، هه‌روه‌ها جێی شانازیمانه که چه‌ندین جار یاوه‌ری شانده هۆڵه‌نه‌دییه‌کانمان بۆ ئێره کردووه."
هه‌روه‌ها وتی:"ئه‌ندامانی ئه‌م شانده هۆڵه‌ندییه خه‌ڵکی زۆر شیاون بۆ کاری هاوبه‌شی بازرگانی و وه‌به‌رهێنان، هه‌روه‌ها راشیده‌گه‌یه‌نین که شاندێکی دیکه‌ی له‌مجۆره له‌مانگی داهاتوودا سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌کات."
له‌به‌شێکی دیکه‌ی دیداره‌که‌دا، راڵف دیکه‌ر رۆژنامه‌نووسی هۆڵه‌ندی که‌یاوه‌ری شاندی میوان بوو، چه‌ند پرسارێکی ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌رێم و حکومه‌تی ناوه‌ند و، کاری کۆمپانیا نه‌وتییه بیانییه‌کان و، ره‌وشی کوردستان خسته‌روو، لای خۆیه‌وه به‌ڕێز مه‌جید سدیق به‌چه‌ند خاڵیکی ئومێد به‌خش سه‌باره‌ت به‌باری ئابووری و داهاتووی هه‌رێمی کوردستان وه‌ڵامی دایه‌وه.
پاشان له‌کۆبوونه‌وه‌یه‌کی رووبه‌روودا، نوێنه‌رانی کۆمپانیا لۆکاڵییه‌کان و ئه‌ندامانی شاندی میوان، وێڕای خۆناساندنیان به‌یه‌کتری، بیروڕیان له‌باره‌ی پڕۆژه وکاری هاوبه‌شییان له‌داهاتوودا، ئاڵوگۆڕکرد.
جێی ئاماژه‌یه، ئه‌و کۆمپانیا هۆڵه‌ندییانه‌ی که له‌رێی نوێنه‌ره‌کانیانه‌وه به‌شدارییان له‌دیداره‌که‌دا کرد، له‌بواره‌کانی، ده‌سته‌به‌رکردنی ئاوی خواردنه‌وه و ئاوی کشتوکاڵی و، گواستنه‌وه و، چاره‌سه‌رکردن و کارگه‌ی ئاو و، چه‌ند بوارێکی دیکه‌دا، کار ده‌که‌ن.