ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

ژوور ئیَواره‌ خوانیَكى رۆژوو شكاندن بۆ ژماره‌یه‌ك له‌ بازرگانان سازده‌كات

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ پێنج شەممە, 10 ئەیلول 2009 00:00
به‌ بۆنه‌ى مانگى ره‌مه‌زانى پیرۆز و له‌ چوارچیَوه‌ى گرنگیدان به‌ په‌یوه‌ندیه‌كانى نیَوان ژوور و بازرگان و پیشه‌ساز و خاوه‌ن كۆمپانیا و ئه‌ندامانى ژوور ئیَواره‌ى رۆژى سیَشه‌ممه‌ 8/9/2009 له‌ هوتیَلى شیراتۆن، ژوور ئیَواره‌ خوانیَكى رۆژوو شكاندنى بۆ زیاتر له‌ (200) بازرگان و پیشه‌ساز و خاوه‌ن كۆمپانیا سازكرد. شایه‌نى باسه‌ ژوور سالانه‌ له‌و جۆره‌ بۆنانه‌دا ئه‌و جۆره‌ گردبوونه‌وه‌یه‌ هه‌ر جاریَك كۆمه‌لیَك بازرگان و پیشه‌ساز، ئه‌نجام ده‌دات له‌ پیَناو دروستكردنى گیانى ته‌بایى و له‌یه‌كتر نزیك كردنه‌وه‌ى ئه‌ندامه‌كانیدا بۆ به‌سه‌ربردنى كاتیَكى خۆشى و بزواندنى هه‌ستى ئه‌ندامیَتى و ئینتماى بۆ ژوورى بازرگانى وه‌ك نویَنه‌ریَكى ئه‌وان و ریَكخراویَكى پیشه‌یى له‌ سنورى پاریَزگاى هه‌ولیَر و به‌ستنه‌وه‌یان به‌ بازرگان و پیشه‌سازانى عیَراق و هه‌موو جیهان.
ئه‌م بابه‌ته‌ 853 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌