رێککه‌وتی 19/2/2013، به‌ڕێز سۆران ئه‌بوبه‌کر جێگری سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر له‌باره‌گه‌ی ژوور، پێشوازی له‌شاندێکی کۆمه‌ڵه‌ی خاوه‌نکارانی لاوی ئه‌سته‌نبولی تورکیا کرد، که له‌سه‌رۆک و ژماره‌یه‌ک له‌ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێڕی کۆمه‌ڵه و ژماره‌یه‌کی دیکه له‌بازرگانانی لاو و نوێنه‌ری کۆمپانیای ئه‌و وڵاته پێکهاتبوون.
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، به‌ڕێز سۆران ئه‌بوبه‌کر عه‌زیز جێگری سه‌رۆکی ژوور له‌وته‌یه‌کیدا به‌ناوی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژوور به‌خێرهێنانی شاندی میوان کرد و، وتی:"له‌کوردستاندا هاوڵاتییان و بازرگانانی ناوخۆیی و بیانیش به‌و په‌ڕی ئازادییه‌وه ژیانی خۆیان ده‌گوزه‌رێنن، ئه‌مه‌ش وایکردووه که خه‌ڵكێکی زۆر روو له‌هه‌رێم و به‌تایبه‌تی هه‌ولێر بکه‌ن، بۆیه ئێستا ده‌بینین ژماره‌یه‌کی زۆری کۆمپانیاکانی بیانی لێره‌دا بوونیان هه‌یه که نیوه‌ی زیاتریان له‌کۆمپانیا تورکییه‌کان پێکهاتوون."
زیاتر روونیکرده‌وه و، وتی:"له‌کوردستاندا ره‌وشی ئاسایش و ئابووری زۆر ئارامتر و سه‌قامگیرتره له‌ره‌وشی ئه‌سته‌نبول، بۆیه هاتنی ئێوه گرنگی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، چونکه له‌نزیکه‌وه ئاگاداری ئه‌م ره‌وشه ده‌بن."
وتیشی:"کوردستان کۆمه‌ڵێک تایبه‌تمه‌ندی هه‌یه که له‌زۆر وڵاتانی دونیادا نییه، ئێره وڵاتێکی کشتوکاڵی و گه‌شتیاری و نه‌وتییه، بۆیه ئێوه ده‌رفه‌تی کارتان بۆ ره‌خساوه به‌تایبه‌تی له‌بواری کشتوکاڵ و پیشه‌سازی و گه‌شتیاری‌دا، چونکه ئێستا حکومه‌تی هه‌رێم زیاتر بایه‌خ به‌و که‌رتانه ده‌دات."
لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز قادر بایرام سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی خاوه‌نکارانی لاو له‌ئه‌سته‌نبول، سوپاسگوزاری خۆی و ئه‌ندامانی شانده‌که‌ی راگه‌یاند له‌به‌رامبه‌ر پێشوازیلێکردنیان و، وتی:"خۆشحاڵێن که سه‌ردانی ژوورمان کردووه، هیوادارین ئێمه‌ش وه‌ک خاوه‌نکارانی دیکه‌ی تورکیا که له‌کوردستاندا کار ده‌که‌ن، ده‌رفه‌تی کار بقۆزینه‌وه، هه‌نگاوی یه‌که‌میشمان کردنه‌وه‌ی ئۆفێسی کۆمپانیاکانمان ده‌بێت له‌هه‌رێمی کوردستاندا."
پاشان ئه‌ندامانی شاندی میوان، وێڕای ناساندنی خۆیان و پۆسته‌کانیان، باسیان له‌سروشتی کاری کۆمپانیاکانیان کرد و دووپاتیان کرده‌وه که ئاماده‌ن له‌کوردستاندا کار بکه‌ن.
جێی ئاماژه‌یه، کۆمپانیاکانی شاندی میوان که‌له‌رێی نوێنه‌ره‌کانیانه‌وه سه‌ردانی ژووریان کرد، له‌سێکته‌ره جۆراجۆره‌کانی وه‌ک به‌رهه‌مهێنانی ته‌خته و، که‌ره‌سته‌کانی بیناسازی و، به‌ڵێنده‌رایه‌تی و، زانکۆ و، چه‌ند بوارێكی دیکه‌دا شاره‌زان.
له‌کۆتایی دیداره‌که‌شدا، به‌ڕێز سۆران ئه‌بوبه‌کر جێگری سه‌رۆکی ژوور ئاماده‌یی ژووری به‌مه‌به‌ستی هاریکاری ئه‌ندامانی شاندی میوان خسته‌روو.