رێككه‌وتی 5/2/2013، له‌میانه‌ی پێشوازیکردنی له‌لایه‌ن به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر له‌باره‌گه‌ی ژوور، به‌ڕێز کودی لی به‌رپرسی کاروباره‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقیا له‌یه‌کێتی خاوه‌نکارانی سه‌نگافۆرا کهبهیاورهی شاندێک هاتنبوونه ژوور، رایگه‌یاند:"ئاماده‌سازی بۆ هاتنی شاندێکی بازرگانیمان بۆ کوردستان ده‌که‌ین له‌ماوه‌ی نێوه‌ی یه‌که‌می ئه‌مساڵدا."
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌كه‌دا، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات وێڕای به‌گه‌رمی به‌خێرهێنانی شاندی میوان، هیوای مانه‌وه‌یه‌كی باشی بۆ خواست له‌پایته‌ختی هه‌رێمدا و وتی:"ئێمه خوازیارین كه له‌ئاینده‌دا که‌په‌یوه‌ندی دووقۆڵی ئابووریمان له‌گه‌ڵ وڵاتی سهنگافۆردا ده‌ست پێ بکات، چونکه ئه‌مه سوود و قازانجی بۆ بازرگان و خاوه‌نکارانی هه‌ردوولا تێدایه."
لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز کودی لی سوپاسگوزاری خۆی له‌به‌رامبه‌ر پێشوازیلێكردنیدا ده‌ربڕی و رایگه‌یاند که ئه‌وان ماوه‌یه‌كه كار له‌سه‌ر بابه‌تی ده‌ستپێکردنی په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی بازرگانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستاندا ده‌که‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئاماده‌سازی بۆ هاتنی شاندێکی بازرگانی وڵاته‌که‌یان بۆ هه‌رێم ده‌که‌ن له‌ماوه‌ی نێوه‌ی یه‌که‌می ئه‌مساڵدا.
له‌كۆتایی دیداره‌كه‌شدا، به‌ڕێز خه‌یات ئاماده‌یی هاوكاریكردن و یارمه‌تدانی ژووری بازرگانی ده‌ربڕی له‌به‌رامبه‌ر هاتنی هه‌ر شاند و كۆمپانیایه‌کی سهنگافۆری بۆ کوردستان.