رێککه‌وتی 30/1/2013، له‌میانه‌ی دیدارێكی نێوان به‌ڕێزا دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر و ئاغای شه‌ریعه‌تی جێگری سه‌رۆكى به‌شى په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندى بازرگانییه‌کانی نێوان ئێران و هه‌رێمى كوردستان و حورمه‌ت فا‌رخی به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌کان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان له‌کۆماری ئیسلامی ئێران و شاندی یاوه‌ریان له‌باره‌گه‌ی ژوور، تاوتوێی ئه‌نجامی کۆنفڕانسه ئابوورییه‌که‌ی نۆڤه مبه‌ری پارساڵیان کرد.
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور به‌خێرهێنانی شاندی میوانی کرد و وتی:"به‌رده‌وامی هاتنی شانده بازرگانی و ئابوورییه‌کانی ئێران بۆ کوردستان جێی خۆشحاڵیمانه، چونکه ده‌کرێت له‌رێیانه‌وه کێشه بازرگانییه‌کان بنبڕ بکه‌ین."
هه‌روه‌ها تیشکی خسته سه‌ر ئه‌و کۆنفڕانسه ئابوورییه‌ی که له‌کۆتایی ساڵی رابردوودا له‌نێوان هه‌رێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا له‌هه‌ولێر به‌به‌شداری ژماره‌یه‌کی زۆر له‌به‌رپرسان و بازرگانانی هه‌ردوولا له‌هه‌ولێری پایته‌ختدا به‌ڕێوه‌چوو.
هه‌روه‌ها وتی:"هه‌ر له‌پاش ئه‌نجامدانی کۆنفڕانسه‌که به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ئه‌نجامی کۆنفڕانسه‌که‌ی پرسییه‌وه و جه‌ختی له‌سه‌ر جێبه‌جێکردنی ناوه‌ڕۆک و خاڵه‌کانی کۆبوونه‌وه‌کانی ئه‌و کۆنفڕانسه کردۆته‌وه، بۆیه به‌ڕێزیان هانده‌ری سه‌ره‌کی پێشخستنی په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌کانی نێوان هه‌ردوولا بوو."
هیواشی خواست که ئه‌نجامی ئه‌و کۆنفڕانسه و کۆبوونه‌وه‌کانی دیکه‌ی نێوان هه‌ردوولا ببنه مایه‌ی زیاتر گه‌شه‌سه‌ندنی چالاکی ئابووری نێوان هه‌ردوولا به‌شێوه‌یه‌ک کاڵا و که‌ره‌سه‌ته و به‌رهه‌مه ئێرانییه‌کان به‌ته‌کنه‌لۆجیای نوێه‌وه هاورده‌ی کوردستان بکرێن.
لای خۆیانه‌وه، به‌ڕێزان ئاغای شه‌ریعه‌تی و حورمه‌ت فا‌رخی خۆشحاڵی خۆیان به‌سه‌ردانیکردنی ژوور ده‌ربڕی و ئامانجی سه‌ردانه‌که‌یان بۆ هه‌ولێری پایته‌خت خسته‌روو که به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون له‌سه‌ر به‌ره‌نجامی کۆنفڕانسه ئابوورییه‌که‌ی نێوان هه‌ردوولا ئه‌نجامیان داوه، چونکه بازرگانانی ئێران ده‌خوازن که پێداویستییه‌کانی ناوخۆیی هه‌رێم له‌هه‌موو بواره‌کاندا بزانن، پاشان کاڵاکانایان ره‌وانه‌ی هه‌رێم بکه‌ن.
له‌سه‌روبه‌ندی گفتوگۆکاندا، هه‌ردوولا کۆکبوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که له‌قۆناغی داهاتوودا کاربکرێت بۆ ئه‌وه‌ی باشتر بازرگانانی هه‌ردوولا به‌هاوتاکانیان له‌هه‌رێمی کوردستان و ئێران بناسێنرێن، هاوکات گواستنه‌وه‌ی کاڵاکانیش راسته‌وخۆ بگاته جێی خۆیان.
له‌کۆتایی دیداره‌که‌شدا، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور، دووپاتی له‌سه‌ر خواستی ژوور بۆ یارمه‌تیدانی خاوه‌نکارانی ئێرانی کرده‌وه.