رێککه‌وتی 29/1/2013، له‌میانه‌ی پێشوازیکردنی له‌لایه‌ن به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر له‌باره‌گه‌ی ژوور، نوێنه‌ری ژووری بازرگانی شاریقه رایگه‌یاند که سه‌رقاڵی کردنه‌وه‌ی پێشانگه‌یه‌کی هه‌میشه‌یین بۆ خستنه‌رووی به‌رهه‌مه‌کانی میرنشینه‌که‌یان له‌هه‌ولێری پایته‌ختدا.
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، که‌تیایدا به‌ڕێز سۆران ئه‌بوبه‌کر جێگری سه‌رۆکی ژوور ئاماده‌بوو، به‌ڕێز خه‌یات به‌گه‌رمی به‌خێرهێنانی شاندی میوانی کرد و هیوای مانه‌وه‌یه‌کی باشی بۆ خواستن له‌کوردستاندا.
پاشان به‌ڕێز خه‌یات تیشکی خسته‌سه‌ر ئاستی په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و ئیمارات و وتی:"هیوادارین چالاکییه بازرگانییه‌کانی نێوان هه‌ردوولا زیاتر گه‌شه بکات، هه‌ڵبه‌ت سه‌ردانیکردنی شانده بازرگانییه‌کانی هه‌ردوولا بۆ لای یه‌کتر، به‌دیهاتنی ئه‌و ئامانجه مسۆگه‌ر ده‌کات."
هاوکات، به‌ڕێز خه‌یات خواستی ژووری دووپاتکرده‌وه له‌سه‌ر پاڵپشتیکردنی بازرگان و کۆمپانیاکانی ئیمارات به‌تایبه‌تی میرنشینی شاریقه وتی:"ده‌رفه‌ته‌کانی کارکردن له‌کوردستاندا زۆرن و نابێت له‌ده‌ستیان بده‌ن."
لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز حسێن محه‌مه‌د ئه‌لمه‌حمودی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ژووری بازرگانی شاریقه، سوپاسگوزاری خۆی و ئه‌ندامانی شاندی یاوه‌ر‌ی ده‌ربڕی و ئامانجی سه‌ردانه‌که‌ی راگه‌یاند، که ئه‌ویش ئاماده‌کاریکردنی ژووره‌که‌یانه بۆ مه‌به‌ستی کردنه‌وه‌ی پێشانگه‌یه‌کی هه‌میشه‌یی له‌هه‌ولێری پایته‌خدا، که تێدا کاڵا و به‌رهه‌مه‌کانی میرنشینه‌که‌یان ده‌خه‌نه روو، هیواشی خواست که ئه‌و پڕۆژه‌یه له‌ئاینده‌یه‌کی نزیکدا به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نرێت.
له‌کۆتایی دیداره‌که‌شدا، شاندی میوان دیاری رێزلێنانی پێشکه‌ش به‌سه‌رۆکی ژوورکرد.