رێککه‌وتی 29/1/2013، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر له‌باره‌گه‌ی ژوور، پێشوازی له‌به‌ڕێزان دێڤی کیرک به‌ڕێوه‌به‌ری کارگێڕی و ئه‌ندریۆ سپینکس به‌ڕێوه‌به‌ری پڕۆژه‌کان له‌کۆمپانیای (هێرتز)ی به‌ریتانی کرد.
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات به‌گه‌رمی به‌خێرهێنانی شاندی میوانی کرد و هیوای مانه‌وه‌یه‌کی باشی بۆ خواستن له‌هه‌ولێری پایته‌ختدا.
لای خۆیانه‌وه، به‌ڕێزان دێڤی کیرک و ئه‌ندریۆ سپینکس وێڕای ده‌ربڕینی سوپاسگوزاری خۆیان له‌به‌رامبه‌ر پێشوازی لێکردنیاندا، هاتنه سه‌ر باسی سروشتی کاری کۆمپانیاکه‌یان و ئاماژه‌یان به‌وه‌دا که کۆمپانیاکه‌یان له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و له‌بواری به‌ڕێوه‌بردنی پڕۆژه‌کان و دانانی سیسته‌می (پارێزگاری) بۆ کۆمپانیاکان کار ده‌کات و لقێکی سه‌ره‌کیان له‌دوبه‌ی هه‌یه، هه‌روه‌ها شاره‌زایه له‌بواری به‌کرێدان و فرۆشتن و چاککردنه‌وه‌ی ئامێره میکانیکی و که‌لوپه‌له‌کانی ئۆتۆمبێلدا، هه‌روه‌ها خواستی خۆیان خسته روو و داوایان کرد که رێگه‌یان بۆ ئاسان بکرێت، تاوه‌کو بتوانن ده‌ست به‌پێشکه‌شکردنی خزمه‌تگوزارییه‌کانیان له‌کوردستاندا بکه‌ن.
لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز خه‌یات پاش گوێبیستی ئه‌ندامانی شاندی میوان باسی له‌ره‌وشی هه‌رێمی کوردستان کرد به‌تایبه‌تی له‌بواری بازرگانیدا، هاوکات تیشکی خسته سه‌ر کاروباره‌کانی بازاڕی ئۆتۆمبێل له‌کوردستان، هه‌روه‌ها رێنوێنی شاندی میوانی کرد که هه‌وڵ بده‌ن لقی کۆمپانیاکه‌یان له‌کوردستاندا بکه‌نه‌وه، یان به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ کۆمپانیا لۆکاڵییه‌کاندا کاره‌کانیان به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نن.
له‌کۆتایی دیداره‌که‌شدا، به‌ڕێز خه‌یات ئاماده‌یی ژووری به‌مه‌به‌ستی هاوکاریکردنی کۆمپانیای ناوبراو ده‌ربڕی.