ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

انکین بایشار بەرپرسى پاشکۆى بازرگانى تورکیا لە بەغدا سەردانى ژوور دەکات

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ چوار شەممە, 19 ئاب 2009 00:00
18/8 انکین بایشار بەرپرسى پاشکۆى بازرگانى لە بالیۆزخانەى تورکیا لە بەغدا سەردانى ژورى کرد و لە لایەن دارا جەلیل خەیات سەرۆکى ژوور و ژمارەیەک لە ئەندامانى ئەنجوومەن پێشوازیان لێکرا. لە دانیشتنێکدا دارا جەلیل خەیات سەرۆکى ژوور بە مەبەستى پێدانى زانیارى و ئاشناکردنى بە رەوشى بازرگانى و وەبەرهێنان و پەیوەندیەکانى هەرێم و تورکیا لەو بوارەدا باسێکى تەواوى دەربارەى ئاستى هەریەک لەو لایەنانە خستەروو لەهەمان کاتیشدا هەولەکانى ژوور و هەماهەنگى یەکانى لەگەل قونسولیەى تورکیا لە موسل بۆ باشتر کردنى پەیوەندیەکانى هەرێم لەگەل تورکیا بە ئیجابى وەسف کرد. انکین بایشار خۆشحالیخۆى لە بەرامبەر ئەو روونکردنەوە و ئەو بەرەو پێش چوونانەى کە لەم چەند سالەى دوییدا روویانداوە دەربرى و ئامادەیى خۆى پیشاندا بۆ هاوکاریکردنى ژوور و بازرگانان بۆ ئەوەى باشتر کارەکانیان بەرێوەبچێت.
ئه‌م بابه‌ته‌ 846 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌