تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵمیوانداریكردنی شاندی رۆژنامەنووسانی كوێتی

میوانداریكردنی شاندی رۆژنامەنووسانی كوێتی

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ دوو شەممە, 21 کانونی دووەم 2013 10:29

ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر رۆژی 16ی كانوونی دووەم ئێوارەخوانێكی لەسەر شەرەفی شاندی رۆژنامەنووسانی كوێتی رێكخست، كە لە 12 میدیاكار پێكهاتبوون بەسەرۆكایەتی عەدنان راشد سكرتێری رۆژنامەنووسانی كوێتی، هەروەها بەئامادەبوونی باڵیۆزی كوێت لە عێراق و سەرۆك و جێگرو ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجوومەنی كارگێڕی ژوورو ژمارەیەك رۆژنامەنووسانی كوردستان.

لەو دانیشتنەدا سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر لە وتەیەكدا داوای لە كوێت كرد وەكو وڵاتانی ناوچەكە جێدەستیان لە كاری وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان دیار بێت. دارا جەلیل خەیات جەختیشی كردەوە كە نابێت هاوەشێوەی بەشەكانی دیكەی عێراق، لەم هەرێمە بڕوانن، داواشی لێ‌ كردن هێڵی ئاسمانی لەنێوان كوێت و كوردستاندا بكەوێتە گەڕ.

لەلای خۆیەوە باڵیۆزی كوێت بەڵێنیدا هەوڵ بدات بۆ دەستپێكردنی كاری بازرگانی و وەبەرهێنان لەنێوان كوێت و كوردستان، عەلی موئمین ئاماژەی بەوەشدا كوێتییەكان كە دەست بە كار بكەن دەكەونە پێش ئەوانیترەوەو بە گوڕو تینەوە دێنە مەیدان. پاشان عەدنان راشد سەرۆكی شاندەكە وتی: هەوڵدەدەین وێنەی پێشكەوتووی كوردستان بە دەسەڵات و سەرمایەگوزارانی كوێت بگەیەنین، كەمتەرخەمی كوێتیشی لەم رووەوە بۆ رابردووی تاڵی نێوان هەردوو وڵات گەڕاندەوە.

ئه‌م بابه‌ته‌ 1203 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ چوار شەممە, 23 کانونی دووەم 2013 10:46

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« August 2017 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
  1 2 3 4 5 6
7 8 9 10 11 12 13
14 15 16 17 18 19 20
21 22 23 24 25 26 27
28 29 30 31      

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑