ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

ئەنجوومەنى کارى کوردستان لە دوبەى دادەمەزرێت

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ سێ شەممە, 18 ئاب 2009 00:00
بە ئامادەبوونى د. انور احمد عبدالله نوێنەرى حکومەتى هەرێم ، دارا جەلیل خەیات سەرۆکى ژوور و ژمارەیەک لە ئەندامانى ئەنجوومەن و شێح مستەفا عبدالرحمن سەرۆکى هاوردەو هەناردەکارانى کوردستان ، بە مەبەستى تاوتوێکردنى پرسى پێک هێنانى ئەنجوومەنى کارى کوردستان لە دوبەى رۆژى دووشەممە 17/8/2009 نوێنەرانى حکومەت و چەند دەزگا و رێکخراوێکى کەرتى تایبەت لە ژوورى بازرگانى کۆبونەوەیەکیان ئەنجامدا.. لە کۆبونەوەکەدا بە تێروتەسەلى گفتوگۆ لەسەر گرنگى ئەو ئەنجوومەنە کرا کە دەزگایەکى گرنگە بۆ باشترکردنى بارى کارکردنى پیاوانى کارى کوردستان و هەلسوکەوتکردنیان لەگەل لایەنە بیانیەکان بە شێوەیەکى سیستەمیانە و سەردەمیانە کە بە هۆیەوە پێگەى پیاوانى کار لە بەرامبەر هاوشێوەکانیدا بەهێزتر دەکات و کار ئاسانى بۆ دروستکردنى پەیوەندى و و کارى بازرگانى و وەبەرهێنان دەکات، بریاردا کە لیژمەیەک پێک بهێنرێت بۆ دانانى پەیرەوى ناوخۆى ئەم ئەنجوومەنە و بەدواداچوونى کارەکانى پەیوەست بە دامەزراندن و ناونووسکردنى ئەندامەکانى. شایەنى باسە ئێستا لە شارى دوبەى نزیکەى 40 ئەنجوومەنى لەو بابەتە هەیە و ئەنجوومەنى کارى عێراقیش یەکێکە لەوانە بەلام کارى ئەوە زیاتر لەگەل بازرگانەکانى باشوور و ناوەراستى عێراقە بۆیە بیر لە دامەزراندنى ئەنجوومەنێکى تایبەت بە کوردستان کراوەتەوە و کار بۆ دامەزراندنى دەکرێت، دواى ئەوەى کە پێشتر حکومەتى هەرێمى کوردستان نووسینگەیەکى بازرگانى لەو ولاتەدا کردۆتەوە.
ئه‌م بابه‌ته‌ 902 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌