رێککه‌وتی 11/12/2012، له‌میانه‌ی پێشوازیکردنیان له‌لایه‌ن به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر له‌هۆڵی کۆبوونه‌وه‌کانی باره‌گه‌ی ژوور، شاندێکی گه‌وره‌ی بازرگانی تورکی که له‌نوێنه‌ری نزیکه‌ی 15 کۆمپانیای ته‌ندروستی و گه‌شتیاری پێکهاتبوون، ئاماده‌یی خۆیان به‌مه‌به‌ستی ده‌ستپێکردن به‌کارکردنیان له‌کوردستاندا خسته روو.
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، که تێدا به‌ڕێز سۆران ئه‌بوبه‌کر جێگری سه‌رۆکی ژوور ئاماده‌بوو، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات وته‌یه‌کی پێشکه‌ش کرد و تێدا به‌ناوی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژووره‌وه به‌خێرهێنانی شاندی میوان کرد و وتی:"ژماره‌یه‌کی زۆری کۆمپانیای وڵاتان له‌کوردستاندا بێ گرفت کارده‌که‌ن، هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ش بۆ سه‌قامگیری ره‌وشی ئابووری و ئاسایشی ئه‌م هه‌رێمه ده‌گه‌ڕێته‌وه، له‌و ژماره‌یه‌ش کۆمپانیا تورکییه‌کان پشکی شێریان به‌رکه‌وتووه."
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، که ره‌وشه‌که واده‌خوازێت که‌ژماره‌یه‌کی زیاتری کۆمپانیای تورکی روو له هه‌رێم بکه‌ن، بۆیه وه‌ک ژوور ئاماده‌ین یارمه‌تی ئه‌م شانده تورکییه بده‌ین له‌سه‌رخستنی پڕۆسه‌ی پێشکه‌شکردنی خزمه‌ته‌کانیان له‌هه‌رێمی کوردستاندا.
لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز دکتۆر مسته‌فا ئه‌سگین که سه‌رۆکایه‌تی شانده‌که‌ی ده‌کرد، سوپاسگوزاری خۆی و ئه‌ندامانی شانده‌که‌ی راگه‌یاند.
پاشان ئه‌ندامانی شاندی میوان وێڕای ناساندنی خۆیان و پێگه‌ی کارکردنیان و سروشتی کاری ده‌زگه و کۆمپانیاکانیان، کۆمه‌ڵێک پرسیاریان ئاڕاسته‌ی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژوور کرد، که سه‌رجه‌میان وه‌ڵام درانه‌وه.
پاشان به‌ڕێز دکتۆر مسته‌فا ئه‌سگین له‌رێی داتاشۆوه پوخته‌یه‌کی ده‌نگوره‌نگی له‌باره‌ی کۆمپانیاکانیان و هوتێل و خواردنگه و شوێنه گه‌شتیاریه‌کان، نه‌خۆشخانه‌کان، رێگه‌وبانه وشکانی و ئاوییه‌کان و هێڵی ئاسمانی، شوێنه رۆشنبیری و ئاینی و مۆزه‌خانه‌کان، بازاڕ و ناوه‌نده وه‌رزشی و دیمه‌نه سروشتییه‌کانی شاری (بورسا)ی پیشانی ئاماده‌بووان دا.
جێی ئاماژه‌یه، ئه‌و کۆمپانیا تورکییانه‌ی که له‌رێی نوێنه‌ره‌کانیانه‌وه سه‌ردانی باره‌گه‌ی ژووریان کرد، له‌بواره‌کانی نه‌خۆشخانه و ناوه‌نده ته‌ندروستییه‌کان، هوتێل و جێشتخانه و شوێنه گه‌شتیارییه‌کان، جل و به‌رگ و چه‌ند بوارێکی دیکه‌دا کار ده‌که‌ن. له‌کۆتایی دیدا‌ره‌که‌شدا، دیاری رێزلێنان له‌نێوان هه‌ردوولادا گۆڕدرایه‌وه.