رێککه‌وتی 22/10/2012، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر له‌باره‌گه‌ی ژوور، پێشوازی له‌به‌ڕێز لیچ ستێفانیاک باڵیۆزی نوێی پۆڵه‌ندا له‌عێراق کرد، که به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌کاربوونی له‌ئه‌رکه تازه‌که‌یدا سه‌ردانی ژووری کرد. له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، که‌تێدا به‌ڕێزان سۆران ئه‌بوبه‌کر جێگری سه‌رۆکی ژوور و ژماره‌یه‌ک له‌ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژوور ئاماده‌ی بوون، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور به‌گه‌رمی به‌خێرهێنانی باڵیۆزی نوێی کرد و پیرۆزبایی لێکرد به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌کاربوونی وه‌ک باڵیۆزی نوێی وڵاته‌که‌ی له‌عێراق و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که هه‌ماهه‌نگی به‌رده‌وام و له‌نزیکه‌وه ئاگاداربوونی هه‌ردوولا له‌یه‌کتری هۆکارێكی باش ده‌بێت بۆ پێشخستنی کاره‌کان به‌تایبه‌تی چالاکییه بازرگانییه‌کان ئه‌مه‌ش به‌قازانجی زیاتر بۆ هه‌ردوو گه‌لی کوردستان و پۆڵه‌ندا کۆتایی دێت. هه‌روه‌ها به‌ڕێز خه‌یات وتی:"پۆڵه‌ندا وڵاتێکه شاره‌زایی باشی له‌بواری ئاوه‌دانکردنه‌وه‌دا هه‌یه و کاری کۆمپانیا پۆڵه‌ندییه‌کانیش له‌رووی نرخه‌وه گونجاوتره وه‌ک له‌هه‌ندێک وڵاتی دیکه، بۆیه هه‌وڵی ئێمه بۆ ئه‌وه‌یه که وه‌به‌رهێنه‌ر و خاوه‌نکاری ئه‌و وڵاته بێنینه کوردستان تاکو له‌به‌شداریکردنیان له‌پڕۆسه‌ی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی هه‌رێمدا دوانه‌که‌ون، له‌م پێناوه‌شدا هیوادارین باڵۆزخانه‌ی پۆڵه‌ندا هاوکارمان بێت." لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز باڵیۆز لیچ ستێفانیاک وێڕای ده‌ربڕینی سوپاسگوزاری خۆی له‌به‌رامبه‌ر پێشوازی لێکردنیدا، وتی:"ئێمه زۆر کاری گرنگمان له‌به‌ر ده‌ستدایه که بڕیاره له‌داهاتوودا ئه‌نجامیان بده‌ین، له‌وانیش کردنه‌وه‌ی کونسوڵخانه‌ی وڵاته‌که‌مان له‌هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستان له‌سه‌ره‌تای ساڵی نوێ‌دا، هه‌روه‌ها ئاماده‌کاریش ده‌که‌ین به‌مه‌به‌ستی هێنانی ستافێک له‌که‌ناڵه ته‌له‌فزیۆنییه‌کانی پۆڵه‌ندا بۆ کوردستان تاکو فلیمێکی دیکۆمێنتاری له‌باره‌ی هه‌رێمه‌وه بۆ پۆڵه‌ندییه‌کان ئاماده بکه‌ن." هه‌روه‌ها به‌ڕێز باڵیۆز روونیکرده‌وه و وتی:"کردنه‌وه‌ی کونسوڵخانه له هه‌ولێر ده‌بێته هۆی دروستبوونی متمانه لای پۆڵه‌ندییه‌کان به‌کوردستان، کونسوڵخانه‌که هه‌ردوو کاروباری دپلۆماسی و بازرگانی له‌گه‌ڵ هه‌رێم رێک ده‌خات، هه‌روه‌ها ئاماده‌کاردنی فلیمه‌که‌ش له‌سه‌ر کوردستان وێنه‌ی ئه‌م هه‌رێمه وه‌ک خۆی ده‌گوازێته‌وه بۆ پۆڵهنهدییهکان، به‌وه‌ی ئاسایش و ئارامی له‌م به‌شه‌ی عێراقدا هه‌یه و جیاوازه له‌گه‌ڵ ناوچه‌کانی دیکه‌ی ئه‌م وڵاته‌دا، بۆیه ئێمه به‌م کارانه‌مان هه‌وڵی راکێشانی کۆمپانیا و خاوه‌نکارانی پۆڵه‌ندا ده‌ده‌ین بۆ کوردستان." له‌به‌شێکی دیکه‌ی دیداره‌که‌دا، به‌ڕێز سۆران ئه‌بوبه‌کر جێگری سه‌رۆکی ژوور، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که ئێستا کوردستان بۆته سه‌نته‌رێکی بازرگانی ناسراو له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا، هه‌روه‌ها ده‌رگه‌یه‌کی فراوانی بازرگانیشه بۆ هه‌موو عێراق، ئه‌مه‌ش وایکردووه که زۆربه‌ی کۆمپانیا بیانییه‌کان خوازیاربن بێنه هه‌رێم به‌مه‌به‌ستی کارکردن و لقیشیان بۆ هه‌موو عێراق لێره‌دا بکه‌نه‌وه. له‌کۆتایی دیداره‌که‌شدا، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور، وێڕای پێشوازی و پشتگیری له‌و ئامانجانه‌ی که باڵیۆزی نوێی پۆڵه‌ندا باسی لێوه‌کردن، وتی:"کردنه‌وه‌ی کونسوڵخانه‌ی پۆڵه‌ندا له‌هه‌ولێر ماوه‌ی نێوان هه‌ردوولامان نزیکتر ده‌کاته‌وه، بۆیه ئێمه وه‌ک ژوور ئاماده‌ین له‌و رووه‌وه هاوکار و یارمهتدهرتان بین.