رێککه‌وتی 4/9/2012، به‌ڕێز سۆران ئه‌بوبه‌کر جێگری سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر له‌باره‌گه‌ی ژوور، پێشوازی له‌به‌ڕێز مارکۆس بههرێندت سه‌رۆکی هۆبه‌ی بازرگانی نێوده‌وڵه‌تی له‌کۆمپانیای (PSE)ی ئه‌ڵمانی و شاندی یاوه‌ری کرد. له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، به‌ڕێز سۆران ئه‌بوبه‌کر جێگری سه‌رۆکی ژوور به‌گه‌رمی به‌خێرهێنانی شاندی میوانی کرد و هیوای مانه‌وه‌یه‌کی باشی بۆ خواستن له‌هه‌ولێری پایته‌ختدا. لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز مارکۆس بههرێندت وێڕای ده‌ربڕینی سوپاسگوزاری خۆی و شاندی یاوه‌ریان له‌به‌رامبه‌ر پێشوازی لێکردنیاندا، هاته سه‌ر باسی سروشتی کاری کۆمپانیاکه‌یان و وتی:"کۆمپانیاکه‌ی ئێمه له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی کار ده‌کات، له‌بواری نه‌وت و غاز و ئاودا شاره‌زایی به‌رزی هه‌یه و خوازیاریشین که له‌کوردستاندا خزمه‌تی به‌رچاو پێشکه‌ش بکه‌ین ئه‌ویش به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ کۆمپانیاکانی دیکه‌دا، به‌شێوه‌یه‌ک لهتوانماندایه که لێره که‌لێنه‌کانی ئه‌و بوارانه پڕبکه‌ینه‌وه، له‌م پێناوه‌شدا پێویستیمان به‌یارمه‌تی ژوور هه‌یه." هاوکات به‌ڕێز بههرێندت سه‌رسامی خۆی له‌به‌رامبه‌ر سروشتی کوردستان و ئاستی رۆشنبیری خه‌ڵکه‌که‌ی و که‌رتی ئابوورییه‌که‌ی ده‌ربڕی. لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز سۆران ئه‌بوبه‌کر رێنوێنی شاندی میوانی کرد بۆ کارکردن له‌کوردستاندا و پێی راگه‌یاندن و وتی:"ئێستا له‌کوردستاندا ره‌وشه‌که واده‌خوازێت ژماره‌یه‌کی زۆرتری کۆمپانیا بیانییه‌کان رووی تێ بکه‌ن، بۆیه هه‌لێکه و ده‌کرێت وه‌ک هه‌ر کۆمپانیایه‌کی دیکه‌ی بیانی بۆ خۆتانی بقۆزنه‌وه، ئێمه‌ش وه‌ک ژوور ئاماده‌ی هاوکاریکردنتانین.