رێککه‌وتی 4/9/2011، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێز سۆران ئه‌بوبه‌کر جێگری سه‌رۆکی ژوور له‌باره‌گه‌ی ژوور، پێشوازی له‌به‌ڕێز ئه‌ندێراس جۆرجیۆ به‌رپرسی هۆبه‌ی ئه‌ندازیاری په‌یکه‌ری باڵه‌خانه‌کان له‌کۆمپانیای کویرزولی هێلاسی یۆنانی و شاندی یاوه‌ری کرد. له‌سه‌ره‌تای چاوپێکه‌وتنه‌که‌دا، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور به‌گه‌رمی به‌خێرهێنانی له‌شاندی میوان کرد و هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ خواستن له‌کاره‌کانیاندا. لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز ئه‌ندێراس جۆرجیۆ وێڕای سوپاسگوزاریان له‌به‌رامبه‌ر پێشوازی لێکردنیاندا، باسی له‌سروشتی کارکردنی کۆمپانیاکه‌یان کرد که له‌بواری دروستکردنی باڵه‌خانه و خانووه‌کان به‌شێویه‌کی هاوچه‌رخ شاره‌زایه و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا که له‌زۆر وڵات‌دا کاری به‌رچاویان کردووه و ده‌کرێت ئه‌و خازمهتگوزارییانهش بۆ کوردستان بگوازرێته‌وه، له‌م پێناوه‌شدا ده‌خوازن که لقی کۆمپانیاکه‌یان له‌هه‌ولێر بکه‌نه‌وه. لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز خه‌یات وێڕای پێدانی رێنمایی و زانیاری پێویست به ئه‌ندامانی شاندی میوان، هاوکات ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا که ئێستا کوردستان به‌دوای کۆمپانیاگهلێکدا ده‌گه‌ڕێت که شاره‌زایی له‌ئاستێکی به‌رزدا بێت هه‌روه‌ها وتی:"کوردستان له‌م قۆناغه‌دا پێویستی به خزمه‌تگوزاری ئه‌و جۆره کۆمپانیایانه ده‌بێت، بۆیه کردنه‌وه‌ی لق له‌شاری هه‌ولێر ده‌رفه‌تی ئه‌وه ده‌بێت که سوودی لێ وه‌ربگیرێت. پاشان به‌ڕێز خه‌یات ئاماده‌یی ژووری به‌مه‌به‌ستی هاوکاریکردنی کۆمپانیای ناوبراو ده‌ربڕی و دیاری رێزلێنانیشی به‌خشییه ئه‌ندامانی شاندی میوان.