رێککه‌وتی 3/9/2012، به‌سه‌رپه‌ره‌شتی به‌ڕێزان دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی یه‌کێتی ژووره‌کانی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێمی کوردستان و ژماره‌یه‌ک له‌ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژوور، کۆبوونه‌وه‌یه‌کی فراوان له‌نێوان نوێنه‌رانی10 کۆمپانیای به‌ریتانی و ژماره‌یه‌ک له‌کۆمپانیا لۆکاڵییه‌کانی کوردستان به‌ئاماده‌بوونی میدیا نێوخۆییه‌کان له‌هۆڵی کۆبوونه‌وه‌کانی ژوور به‌ڕێوه‌چوو. له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات له‌وته‌یه‌کدا، وێڕای به‌خێرهێنانی شاندی میوان، هیوای مانه‌وه‌یه‌کی باشی بۆ خواستن له‌هه‌ولێردا و وتی:"ئێستا په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان کوردستان و به‌ریتانیا له‌ئاستێکی باشدایه و سه‌ردانی ئه‌م جۆره شاندانه‌ش بۆ کوردستان سنووری په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوانمان فراوانتر ده‌کات." وتیشی:"ئێستا ره‌وشی هه‌رێم گه‌شاوه‌ته‌وه و سه‌قامگیر و ئارامه و بۆته ژینگه‌ییه‌کی باشی ئابووری بۆ کۆمپانیا بیانییه‌کان، بۆیه ده‌کرێت به‌ریتانییه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی چالاکانه‌تر روو له‌هه‌رێم بکه‌ن و به‌شداریپێکردنیان له‌پڕۆسه‌ی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی کوردستاندا شتێکی خوازراوه." لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز ئه‌لێکس لامبێس که‌سه‌رۆکایه‌تی شانده‌که‌یانی ده‌کرد، له‌وته‌یه‌کیدا وێڕای ئاڕاسته‌کردنی سوپاسگوزاری خۆی و ئه‌ندامانی شانده‌که‌ی له‌به‌رامبه‌ر رێکخستنی ئه‌م هه‌له له‌لایه‌ن ژووری بازرگانییه‌وه بۆیان، ئامانجی سه‌ردانه‌که‌یان بۆ هه‌ولێر خسته‌روو که ئه‌ویش کۆکردنه‌وه‌ی زانیارییه له‌باره‌ی هه‌بوونی ده‌رفه‌ته‌کانی کارکردن و دروستکردنی په‌یوه‌ندییه بازرگانییه له‌گه‌ڵ کۆمپانیاکانی کوردستاندا. دواتر ئه‌ندامانی شاندی میوان وێڕای ناساندنی خۆیان و باسکردن له‌سروشتی کارکردنی کۆمپانیاکانیان، سه‌رسامی خۆیان به‌ره‌وشی کوردستان به‌گشتی و به‌تایبه‌تی که‌رته ئابوورییه‌که‌ی ده‌ربڕی و هیواشیان خواست که له‌ئاینده‌دا بتوانن له‌چوارچێوه‌ی تواناکانی خۆیاندا به‌شێوه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ یان به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ کۆمپانیا لۆکاڵییه‌کان به‌شداری له‌پڕۆسه‌ی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی هه‌رێمدا بکه‌ن. جێی ئاماژه‌یه، ئه‌و کۆمپانیا به‌ریتانییانه‌ی که له‌چوارچێوه‌ی ئه‌م گه‌شته‌یاندا سه‌ردانی هه‌ولێریان کردووه، له‌بواره‌کانی پێدانی پسپۆڕێتی بازرگانی، ئه‌له‌کترۆنی، پزیشکی، سیکیورتی، ئه‌ندازیاری و چه‌ند بوارێکی دیکه‌دا کار ده‌که‌ن.