رێککه‌وتی 30/8/2012، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی یه‌کێتی ژووره‌کانی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێمی کوردستان له‌باره‌گه‌ی ژوور، پێشوازی له‌شاندێکی باڵای په‌رله‌مانی به‌ریتانیا کرد، که له‌به‌ڕێزان خاتوو بارونیس موریس سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌پارتی پارێزگارانی به‌ریتانیا و پێنج لۆردی دیکه‌ی به‌ریتانیای سه‌ر به‌پارتی پارێزگاران پێکهاتبوون. له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات به‌ناوی ژووره‌کانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆکه‌وه، به‌گه‌رمی به‌خێرهێنانی شاندی میوانی کرد و هیوای مانه‌وه‌یه‌کی باش و سه‌رکه‌وتنی بۆ خواستن لهئهرکهکهیاندا. پاشان به‌ڕێز خه‌یات ئاماژه‌ی به‌مێژووی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ردوولا دا و وتی"دۆستایه‌تییه‌کی دێرین له‌نێوان کوردستان و به‌ریتانیادا هه‌یه، له‌ماوه‌ی ساڵانی رابردووش‌دا چه‌ند شاندێکی گه‌وره‌ی بازرگانی هه‌رێم سه‌ردانی به‌ریتانیا و ئێرله‌ندا و سکوتلهندایان کرد و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه چه‌ند شاندێكی به‌ریتانی هاتنه کوردستان و له‌میانه‌یاندا چه‌ندین چاوپێکه‌تن و دیدار و کۆبوونه‌وه‌ی فراوان سازکراوه، لێره‌شه‌وه هیواده‌خوازین که کاره هاوبه‌شه‌کانی نێوانمان به‌رده‌وام بێت." هه‌روه‌ها تیشکی خسته سه‌ر مێژووی دروستبوونی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر و یه‌کێتی ژووره‌کانی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێمی کوردستان و وتی:"ئێمه نزیکه‌ی 100 هه‌زار ئه‌نداممان هه‌یه، هاوکات ئه‌ندامێکی کارای یه‌کێتی ژووره‌کانی بازرگانی و پیشه‌سازی عێراقین". زیاتر وتی:"سیسته‌می ئابووریمان له‌ماوه‌ی چه‌ند ده‌یه‌ی سه‌ده‌ی رابردوودا به‌هۆی رووداوه‌کانی شه‌ڕ و حوکمی دیکتاتۆرییه‌وه، تووشی شکست هاتبوو، به‌ڵام له‌پاش ساڵی 2003 ه‌وه پێشکه‌وتنی به‌رچاو روویان داوه به تایبه‌ت له‌هه‌رێمی کوردستاندا، که به‌شێکی بودجه‌ی عێراق به‌ر ئه‌م هه‌رێمه ده‌که‌وێت و کۆمپانیا بیانییه‌کانیش په‌یتاپه‌یتا رووی تێده‌که‌ن، ده‌رگه‌مان کراوه‌یه به‌تایبه‌ت بۆ کۆمپانیا به‌ریتانییه‌کان، که ده‌کرێت له داهاتوودا باشتر و زیاتر به‌شداری پڕۆسه‌ی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی هه‌رێم بن." هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی کرد به‌هه‌بوونی په‌یوه‌ندی به‌رده‌وام و به‌هێزی له‌نێوان یه‌کێتی ژووره‌کانی بازرگانی و پیشه‌سازی و چه‌ندین ده‌زگه‌ی ئابووری به‌ریتانیا له‌وانیش ئه‌نجومه‌نی کاری به‌ریتانی-عێراقی(IBBC). لای خۆیه‌وه، خاتوو بارونیس موریس وێڕای ده‌ربڕینی سوپاسگوزاری خۆی و ئه‌ندامانی شاندی میوان ئاماژه‌ی به‌مێژووی دروستبوونی ئه‌نجومه‌نی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستی سه‌ر به‌پارته‌که‌ی دا و وتی:"ئه‌نجومه‌نه‌که‌مان له‌ساڵی1981ه‌وه دامه‌زراوه و کاری ئێمه زیاتر پته‌وکردنی په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌کانی نێوان به‌ریتانیایه له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌ن و ده‌زگه و وڵاتانه‌ی که ده‌کرێت په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵدا ببه‌ستین، بۆیه ده‌مانه‌وێت که په‌ره به‌په‌یوه‌ندییه‌کانمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستاندا بده‌ین." دواتر ئه‌ندامانی شاندی میوان وێڕای ناساندنی خۆیان، به‌کورتی ئامانجی سه‌ردانه‌کانیان خسته روو، که‌سه‌رجه‌میان له‌کۆکردنه‌وه‌ی زانیارییه‌کان له‌باره‌ی ره‌وشی کوردستان ده‌بینییه‌وه بۆ مه‌به‌ستی هاتنی وه‌به‌رهێنه‌رانی ئه‌و ناوچانه‌ی که نوێنه‌رایه‌تییان ده‌که‌ن له‌په‌رله‌مانی وڵاته‌که‌یاندا. له‌کۆتایی دیداره‌که‌شدا، به‌ڕێز خه‌یات دیاری رێزلێنانی ژووری به‌خشییه ئه‌ندامانی شاندی میوان و ئاماده‌یی ژووریشی به‌مه‌بستی هاوکاری و یارمه‌تدانی شاندی میوان و هه‌ر شاندێکی دیکه‌ی به‌ریتانیا خسته روو که له‌ئاینده‌دا سه‌ردانی هه‌رێم ده‌که‌ن.