ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

پەیامنێرى دەزگاى (مکلاتش)ى ڕۆژنامەوانى ئەمریکا چاوپێکەوتنێک لەگەڵ سەرۆکى ژوور ئەنجام دەدات

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ پێنج شەممە, 30 تەمموز 2009 00:00
ڕۆژى 30/7 لەبارەگاى ژوور ئادەم ئاشتۆن پەیامنێرى دەزگاى مکلاتشى ڕۆژنامەوانى ئەمریکى لەبەغدا چاوپێکەوتنێکى لەگەڵ سەرۆکى ژوور ئەنجام دا دەزگاى ناوبراو دەزگایەکى ڕۆژنامەوانى ئەمریکى گرنگە و لە ساڵى 1875 دامەزراوە دارا جەلیل خەیات سەرۆکى ژوور لە چوارچێوەى وەڵامدانەوەى پرسیارى پەیامنێرى دەزگاکە باسى لەڕەوشى ئارامى هەرێمى کوردستان کردو دەرفەتەکانى بەرهەمهێنانى لەکوردستان ڕوون کردەوە و چۆنیەتى دەستبەکارکردنى ئۆفیس و کۆمپانیا و لقى کۆمپانیاى بیانى لەکوردستان شیکردەوە، هەروەها جەختى لەسەر لاوازى ڕۆڵى کۆمپانیا ئەمریکیەکان لەبوارى وەبەرهێنان لەکوردستان کردەوە و بەپێویستى زانى کۆمپانیا ئەمریکیەکان گرنگى بە بوارى بەرهەمهێنان و و کشتوکاڵ و گەشتوگوزاردا بدەن، هەروەها داواى کرد پێویستە ئەو واقیعەى لەکوردستان بەچاوى خۆیان دەبینین بەئەمانەتەوە لەڕێگەى ڕۆژنامەکەوە بڵاو بکەنەوە بەتایبەتى لەو بوارانەى کە جیاوازى لەگەڵ ناوچەکانى دیکەى عیراقدا هەیە .
ئه‌م بابه‌ته‌ 776 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌