هەشتەم پیشانگای بازرگانی نێودەوڵەتى ورمێ لە ئێران بە بەشدارى شاندێکى بازرگانى هەولێر کرایەوە. شاندێکی بازرگانی و پیشەسازی کە پێکهاتبوو لە نوێنەرانی ژوورو پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێرو بەڕێوەبەرایەتی گومرگی حاجی ئۆمەران و وەزارەتی پیشەسازی و چەندین بازرگان و پیشەساز، لە رۆژانى 9-14/7/2009 بە بانگهێشتێکى فەرمى بەشدارى لە پیشانگای بازرگانی نێودەوڵەتى ورمێ کرد. شاندەکە لەلایەن گەورە بەرپرسانى پارێزگاوە پێشوازى گەرمى لێکراو، لە پیشانگاکەشدا لەگەڵ نوێنەرو خاوەن کۆمپانیا نمایشکارەکان گفتوگۆیان کرد. شاندەکە لەماوەی سێ رۆژى مانەوەیدا ژمارەیەک کێڵگەی کشتوکاڵی و کارگەو پرۆژەی پیشەسازی و شوێنی گەشتیاری پارێزگاکەى بەسەرکردەوە.