تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵشاندێکى بازرگانى کوردستان سەردانى شارى (مێرسین)ى تورکیای کرد

شاندێکى بازرگانى کوردستان سەردانى شارى (مێرسین)ى تورکیای کرد

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ یەک شەممە, 05 تەمموز 2009 00:00
شاندێکى بازرگانى هەرێمى کوردستان بەسەرۆکایەتى دارا جەلیل خەیات بەشدارى لە کۆنفرانسێکى بازرگانى لەشارى مێرسینى لە تورکیا کرد. بەمەبەستى لێک نزیککردنەوەى بازرگانانى تورکیاو عێراق و، زیادکردنى رێژەى ئاڵوگۆڕى بازرگانى لەنێوان هەردوولادا، شاندێکى هەرێمى کوردستان بەسەرۆکایەتى دارا جەلیل خەیات سەرۆکى یەکێتى ژوورە بازرگانى و پیشەسازییەکانى کوردستان، لەرۆژانى 29-30/6/2009 لەکۆنفرانسێک لە شارى مێرسین بەشداربوو کە ژوورى بازرگانى و پیشەسازى ئەو شارە رێکیخستبوو، بەمەبەستى پتەوکردنى پەیوەندى بازرگانى نێوان هەردوولا. جگە لەشاندى هەرێمى کوردستان کە سەرۆکى ژوورى بازرگانى و پیشەسازى دهۆک و ژمارەیەک بازرگانى شارەکانى هەولێرو دهۆک و سلێمانى لەخۆگرتبوو، هاوکات سەرۆک و جێگرى یەکێتى ژوورە بازرگانى و پیشەسازییەکانى عێراق و، ژمارەیەک بازرگانى عێراقى لە کۆنفرانسەکە بەشداربوون. لە کۆنفرانسەکەدا کە ژمارەیەکى بەرچاو لە بازرگانانى شارى مێرسین ئامادەى بوون، تیشک خرایە سەر ئەو هەلانەى بازرگانى و پیشەسازى کە لەشارەکەدا دەستەبەر دەبن، بەتایبەتى بەندەرى مێرسین کە لەسەر دەریاى سپى ناوەڕاستە، بۆئەوەى بازرگانانى عێراق و هەرێمى کوردستان بۆ گواستنەوەى کاڵاکانیان بۆ عێراق سوودى لێ ببینن. لەمبارەیەوە گفتوگۆیەکى چڕوپڕ لەنێوان ئامادەبوواندا کراو، ئاماژە بەو گرفت و ئاستەنگانە کرا کە دێنە رێگەى کاراتر نەبوونى پەیوەندییەکان و، بەڵێن درا رێگەچارەى پێویستی بۆ دابنرێ. دواى کۆتایى هاتنى کۆنفرانسەکە، شاندەکە سەردانى بەندەرى مێرسینی کردو، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ هەڵسوڕێنەرانى بەندەرەکە ئاشناى وردەکارى کاروبارى بەندەرەکە بوو، ئامادەییشیان دەربڕى بۆ کارئاسانى پێویست بۆ بازرگانانى عێراق. لەپاشان شاندەکە بەشەکانى بەندەرەکەی بەسەرکردەوەو لەنزیکەوە ئاگادارى چۆنێتى هێنان و داگرتن و گواستنەوەى کاڵاکان بوو. لەپاشان شاندەکە ژوورى بازرگانى دەریاوانى بەسەرکردەوەو، لە کۆبوونەوەیەکدا هەردوولا جەختیان لەسەر پێشخستنى پەیوەندییەکان کردەوە. دواتر سەردانى ناوچەى پیشەسازى مێرسینیان کردو، لەکۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ بەڕێوەبەرانى ناوچەکە بیروڕا ئاڵوگۆڕ کرا لەبارەى بەرنامەڕێژى بۆ برەودان بە پەیوەندى بازرگانى و وەبەرهێنان لەنێوان هەردوولاو، ئامادەیى نیشاندرا بۆ کارئاسانى تەواو بۆ بازرگانانى عێراق و کوردستان لە وەبەرهێنان لەناوچەکەدا. چاوەڕوان دەکرێ سەردانەکە ئەنجامى باشى بەکردەیى لێبکەوێتەوە، بەوپێیەى هەردوولا بە پەرۆش بوون بۆ کەمکردنەوەو نەهێشتنى ئاستەنگەکان و ئاسانکارى پێویست، بۆئەوەى کاڵاو شتومک بە کەمترین تێچوون بگاتە عێراق و هەرێمى کوردستان.
ئه‌م بابه‌ته‌ 1145 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« June 2014 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
            1
2 3 4 5 6 7 8
9 10 11 12 13 14 15
16 17 18 19 20 21 22
23 24 25 26 27 28 29
30            

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑