تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵعبدالکریم مستەفا ئەندامى ئەنجوومەنى کارگێرى ژوور سەردانى پەرلەمانى هەرێمى (ئیباراک)ى ژاپۆن دەکات

عبدالکریم مستەفا ئەندامى ئەنجوومەنى کارگێرى ژوور سەردانى پەرلەمانى هەرێمى (ئیباراک)ى ژاپۆن دەکات

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ سێ شەممە, 23 حوزەیران 2009 00:00
لە چوارچێوەى گرنگیدان بە دروستکردنى پەیوەندى لەگەل ولاتانى دەرەوە لە رێگەى کۆمەلە و رێکخراوى جیاجیادا لەو ماوەیەى دوایدا لە سەر دەستى ژمارەیەک لە خەمخۆرانى میلەتەکەمان بە پشتگیرى حکومەتى هەرێمى کوردستان کۆمەلەى دۆستایەتى کوردى ژاپۆنى پێک هێنرا و لە هەولێر و لە شارى تۆکیۆى پایتەختى ژاپۆن ئەم کۆمەلەیە باەرگاى خۆى کردەوە و لەسەر بانگهێشتى لقى تۆکیۆى کۆمەلەى دۆستایەتى کوردى – ژاپۆنى شاندێکى لقى هەولێرى ئەو کۆمەلەیە سەردانى وولاتى ژاپۆنى کرد. ئەو شاندەى لقى هەولێرى کۆمەلەى دۆستایەتى کوردى – ژاپۆنى کە پێک هاتبوو لە رشید على و عبدالکریم عوسمان مستەفا و عبدالمناف عبدالرحمن دواى ئەوەى لە 17/5/2009 گەیشتنە تۆکیۆى پایتەختى ولاتى ژاپۆن لە لایەن لقى کۆمەلەوە پێشوازیان لێکرا. عبدالکریم مستەفا ئەندامى ئەنجوومەنى کارگێرى ژوور و ئەندامى شاندەکە بۆ رۆژنامەکەمان ووتى لە ماوەى سەردانەکەماندا سەردانى چەندین دەزگاى حزبى و حکومى و ئاینى و رێکخراوى مەدەنیمان کرد و بۆ هەریەک لەوانە بەجیا باسمن لە مێژووى کورد و کوردستان و شۆرشە یەک لە دواى یەکەکان و ئەو نەهامەتیانەى کە بەسەر کورد هاتووە و پێگەى ئێستاى کوردستان و رەوشى ئاسایشى هەرێم و دەرفەتەکانى وەبەرهێنانمان شیکردەوە. لە درێژەى سەردانەکەدا سەرەراى سەردانیکردنى دەزگاکان سەردانى کۆمپانیاى (هیتاشى) یان کرد و زۆربەى بەشەکان و هێلەکانى بەرهەمهێنانیان بەسەرکردەوە، وە هەر لەمیانى سەردانەکەدا سەردانى هەرێمى (ئیباراکى) یان کرد و لەگەل سەرۆکى ئەو هەرێمە کۆبوونەوە و بە تێر و تەسەلى باسى هەرێمى کوردستان و لایەنى سیاسى و ئابووریان کرد و عبدالکریم مستەفا دواى باسکردنى ژوورى بازرگانى هەولێر و دەرفەتەکانى وەبەرهێنان و پەیوەندى مێژوویى بازرگانى هەولێر لەگەل ژاپۆن لۆگۆى ژوورى پێشکەشى ئیشیکاواى جێگرى سەرۆکى هەرێمە کرد. وا چاوەروان دەکرێت ئەم سەردانە ئەنجامى باشى لێبکەوێتەوە بەهۆى ئەو روونکردنەوانەى کە لە رێگەى ئەوانەوە بۆ بەرپرس و کەسایەتى سیاسى و ئاینى کراوە و بەلێن دراوە کە شاندێکى ژاپۆنى حکومى و مەدەنى سەردانى کوردستان بکەن و پێشنیاریش کراوە کە بە شێوەیەکى فەرمى کونسولگەرى ژاپۆنى لە هەولێر بکرێتەوە و لەبەرامبەر ئەوەشدا نوسینگەى نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێم لە تۆکیۆى پایتەختى ژاپۆن بکرێتەوە.
ئه‌م بابه‌ته‌ 1406 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« April 2024 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
1 2 3 4 5 6 7
8 9 10 11 12 13 14
15 16 17 18 19 20 21
22 23 24 25 26 27 28
29 30          

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑