ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

کۆمەلەى ئۆسیادى تورکى سەردانى ژوور دەکات

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ یەک شەممە, 21 حوزەیران 2009 00:00
رۆژى یەک شەممە 21/6/2009 دارا جەلیل خەیات سەرۆکى ژوور و ژمارەیەک لە ئەندامانى ئەنجوومەنى کارگێرى ژوور پێشوازیان لە شاندێکى بازرگانى کۆمەلەى (ئۆساید) ى تورکى کرد کە رێکخراوێکى پیشەیى تورکیە نوێنەرایەتى زیاتر لە 1000 کۆمپانیاى بیناسازى دەکات و ئەحمەد ئۆرتاتیب سەرۆکى کۆمەلەکە دواى ئەوەى باسى لە رێکخراوەکەیان کرد مەبەستى سەردانەکەیانى بۆ کوردستان و ژوورى بازرگانى لە چوارچێوەى دروستکردنى پەیوەندى ئنجامدانى پرۆژە و وەبەرهێنان لە کوردستاندا چرکردەوە. دارا جەلیل خەیات سەرۆکى ژوور دواى بەخێرهێنانیان تەئکیدى لەسەر ئامادەیى خۆى و ژوور کردەوە لە دروستکردنى پەیوەندى لەگەل رێکخراوەکەیان ئەنجامدانى کار و پرۆژەى هاوبەشى لەهەر دەرفەتێکدا کە برەخسێت و هیواى خواست کە هەول بدەن بۆ هێنانى کۆمپانیا و گروپى دیار و سەرکەوتوو بۆ کارکردن لە کوردستان لە کاتێکدا کە کوردستان پێشوازى گەرم لەو جۆرە کۆمپانیایانە دەکەن کە بە شێوەیەکى سەرکەوتوانە پرۆژە لە کوردستان ئەنجام دەدەن و کارى وەبەرهێنان دەکەن. دواتر شاندى میوان لە لایەن ژوورەوە لە رێستورانتى چراخان بۆ خواردنى نیوەرۆ میواندارى کران.
ئه‌م بابه‌ته‌ 1406 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌