ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

قونسولى فەخرى ئیسپانیا لە عێراق سەردانى ژوور دەکات

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ چوار شەممە, 10 حوزەیران 2009 00:00
رۆژى چوارشەممە 10/6/2009 سەرۆک و ژمارەیەک لە ئەندامانى ئەنجوومەنى کارگێرى ژوور پێشوازیان کرد لە (ماریا سانچۆ) قونسولى فەخرى ئیسپانیا لە عێراق. لە دانیشتنێکدا باس لە دروستکردنى پەیوەندى بازرگانى و ئابوورى لە نێوان ئیسپانیا و کوردستان کرا و هەردوولا تیشکیان خستە سەر گەلێگ بابەتى پەیوەندیدار بە بازرگانى و ئابوورى و وەبەرهێنان. ماریا سانچۆ ساردى بازرگان و وەبەرهێنەرە ئیسپانیەکانى گەراندەوە بۆ راگەیاندنەکان کە سەقامگیرى کوردستان دەشارنەوە و باسى لێوە ناکەن و بەلێنى دا کە وەبەرهێنەرە ئیسپانیەکان دلنیابکاتەوە لە ئارامى و سەقامگیرى کوردستان.
ئه‌م بابه‌ته‌ 1409 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌