رۆژى 30/6/2022 شاندێكى باڵاى حكومه‌تى هيندستان به سه‌رۆكايه‌تى باڵێۆزى هيند له عێراق پراشانت پيسێ و كوسنوڵى گشتى وڵاتى هيندستان له هه‌ولێر سوبهاش كه‌ين به ياوه‌رى 9 كۆمپانياى وڵاتى هيند له سێكته‌ره جياوازهكان سه‌ردانى ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌ولێرييان كرد له لايه‌ن د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوور و جێگرانى سه‌رۆكى ژوور و به‌شێك له ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوور پێشوازييان لێكرا.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌ك دا كه ژماره‌يه‌ك بازرگانان و پيشه‌وه‌ران و خاوه‌ن كۆمپانياكانى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌بوون.
سه‌ره‌تا د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوور وتارى به‌خێرهاتنى پێشكه‌شكرد له ميانى وته‌كه‌يدا ئاماده‌يى ژوورى نيشاندا بۆ هه‌موو هاوكارى و پاڵپشتييهك بۆ يارمه‌تى دانى شانده‌كه، هه‌روه‌ها وتى وڵاتى هيندستان و هه‌رێمى كوردستان په‌يوه‌ندييه‌كى به‌هێزى بازرگانى و ئابوورى ههمهچهشنهيان هه‌يه، ئێمه خوازيارى ئه‌وه‌ين ئه‌م سه‌ردانه ببێته هۆى پته‌وكردنى زياترى ئه‌م په‌يوه‌ندييه، سه‌رۆكى ژوور ئه‌وه‌شى خسته‌روو كه هاتنى ئه‌م شانده ده‌رفه‌تێكى زێڕين ده‌ڕه‌خسێنێت بۆ بازرگانانى هه‌ردوو وڵات و هه‌رێمى كوردستان كه بتوانن زياتر بره‌و به كاره‌كانيان بده‌ن.
باڵيۆزى هيندستان له عێراق پراشانت پيسێ له وته‌يه‌كدا رايگه‌ياند: ئێمه رۆڵێكى سه‌ره‌كيمان هه‌بووه له به‌هێزكردنى ئه‌م په‌يوه‌ندييانه وه هه‌وڵ ده‌ده‌ين زياتر رووى گه‌شى ئارامى و ئاسايشى كوردستان بگه‌يه‌نين به بازرگانان و هاوڵاتيانى هيندستان بۆ ئه‌وه‌ى ته‌نها په‌يوه‌ندييه‌كانمان بچوك نه‌كرێته‌وه له بوارى بازرگانى به‌ڵكو ده‌مانه‌وێت ئه‌م په‌يوه‌ندييانه ئاستى زياتر بگرێته‌وه.
وتيشى ئه‌و شانده بازرگانيهى كه لێره ئاماده‌ن هه‌موويان بازرگانى چالاكن له 133 وڵات ئاڵوگۆڕى بازرگانى ده‌كه‌ن، زۆربه‌شيان ئۆفيسيان له ده‌ره‌وه‌ى وڵاتى هيندستان هه‌يه، وه زۆر سوپاسى ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌ولێرى كرد كه هه‌ميشه ئاماده‌بووه بۆ پێشوازى له شاندى بازرگانانى هيندستان و رێكخستنى ديدار وكۆبوونه‌وه‌ى ئابوورى.
كوسنوڵى گشتى وڵاتى هيندستان له هه‌ولێر سوبهاش كه‌ين وتى: هه‌رچه‌نده په‌يوه‌ندييه‌كى فراوانى بازرگانى له نێوان وڵاتى هيندستان و هه‌رێمى كوردستان هه‌يه به‌ڵام پێويستيمان به پێشخستنى زياترى ئه‌و په‌يوه‌ندييه هه‌يه، وه نه‌خشه رێگايهك دابنرێت بۆ ئه‌وه‌ى بازرگانانى هه‌ردوولا زياتر پێشبخرێت.
سوبهاش كه‌ين ئه‌وه‌شى خسته‌روو به يارمه‌تى و هاوكارى ژوورى بازرگانى هه‌ولێر چه‌ندين ديدار و كۆبوونه‌وه‌ى بازرگانى به‌رهه‌مدار ئه‌نجامدراوه، هه‌ميشه كۆبوونه‌وه‌كانمان به‌و ئاڕاستهيه بردووه كه په‌يوه‌ندييه‌كى درێژخايه‌ن و قازانجى دولايهنهى تێدابێت.
پاش خۆناساندنى كۆمپانياكان و بازرگانانى هه‌ردوولا، ديدارى B2B له نێوانيان سازكرا.