1- سه‌رجه‌م هاوڵاتيانى خۆشه‌ويستى (پارێزگاى هه‌ولێر) ئاگاداردهكهينهوه، به‌هيچ شێوه‌يه‌ك مامه‌ڵه‌ى كڕين و فرۆشتنى يه‌كه‌ى نيشته‌جێ بوون (خانوو و شوقه) له‌م پرۆژانه ئه‌نجام نه‌ده‌ن كه مۆڵه‌تى وه‌به‌رهێنانيان له (به‌ڕێوبه‌رايه‌تى گشتى وه‌به‌رهێنان) وه‌رنه‌گرتووه ياخود له قۆناغى رايى كردنى مامه‌ڵه‌دان، چونكه ئه‌نجامدانى گرێبه‌ست له‌م پرۆژانه هيچ به‌هايه‌كى ياسايى نييه و به‌هيچ جۆرێك گه‌ره‌نتى مافى كڕيار ناكات، وه بۆ پاراستنى مافى هاووڵاتيان پێويسته به‌ر له ئه‌نجامدانى هه‌ر جۆره گرێبه‌ستێكى كڕينى (يه‌كه‌ى نيشته‌جێ بوون) له هه‌ر پڕۆژه‌يه‌ك، سه‌ردانى (به‌ڕێوبه‌رايه‌تى گشتى وه‌به‌رهێنانى هه‌ولێر) بكه‌ن به مه‌به‌ستى دڵنيابوونه‌وه له هه‌بوونى مۆله‌ت، به پێچه‌وانه‌وه (به‌ڕێوبه‌رايه‌تى گشتى وه‌به‌رهێنانى هه‌ولێر) لێى به‌رپرسيار نابێت.
2- ئه‌و وه‌به‌رهێنه‌رانه‌ى كه مامه‌ڵه‌ى پرۆژه‌ى (نيشته‌جێ بوون) يان له (به‌ڕێوبه‌رايه‌تى گشتى وه‌به‌رهێنانى هه‌ولێر) هه‌يه به‌ڵام مۆڵهتيان وه‌رنه‌گرتووه و له ژێر مامه‌ڵه دان، ئاگادار دهكهينهوه، به‌هيچ شێوه‌يه‌ك نابێت مامه‌ڵه‌ى كڕين و فرۆشتنى (يه‌كه‌كانى نيشته‌جێ بوون) ئه‌نجام بده‌ن و رێكلام كردن بۆ فرۆشتنى (يه‌كه‌كان) له ده‌زگاكانى راگه‌ياندن و تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تيه‌كان رێگه پێدراو نيه تا ئه‌و كاته‌ى كه مۆڵه‌تى فه‌رمى وه‌به‌رهێنان وه‌رده‌گرن، به پێچه‌وانه‌وه مامه‌ڵه‌كانيان به ته‌واوى راده‌گيرێت و به‌رپرسيار ده‌بن به‌رامبه‌ر به هاوڵاتيان و رێكارى ياسايى بهرامبهريان ده‌گيرێته به‌ر.
3- سه‌رجه‌م ئه‌و وه‌به‌رهێنه‌رانه‌ى مامه‌ڵه‌ى پرۆژه‌ى (بازرگانى) يان (گه‌شتيارى) يان له (به‌ڕێوبه‌رايه‌تى گشتى وه‌به‌رهێنانى هه‌ولێر) هه‌يه و ته‌نانه‌ت ئه‌و پرژانهى كه داواكارى گۆڕينى سێكته‌رى پرۆژهكانيان بۆ سێكته‌رى (نيشته‌جێ بوون) پێشكه‌ش كردووه و تا ئێستا رێكاره ياسايى و هونه‌رييه‌كانيان ته‌واو نه‌بووه، ئاگادار دهكهينهوه، كه به هيچ شێوه‌يه‌ك نابێت وه‌ك (يه‌كه‌ى نيشته‌جێ بوون) مامه‌ڵه به (يه‌كه بازرگانى و گه‌شتيارييه‌كان) بكه‌ن يان كڕين و فرۆشتن به (يه‌كه بازرگانى و گه‌شتيارييه‌كان) بكه‌ن، به پێچه‌وانه‌وه مۆڵه‌تى پرۆژه‌كه هه‌ڵده‌وه‌شێندرێته‌وه و مامه‌ڵه‌كانيان راده‌گيرێت، به‌رپرسيار ده‌بن به‌رامبه‌ر به هاوڵاتيان و رێكارى ياسايى بهرامبهريان ده‌گيرێته به‌ر.
4- ليستى هاوپێچى ته‌واوى ئه‌و پرۆژانه‌ى كه له بوارى نيشته جێ بوون مۆڵهيتان وه‌رگرتووه له وێب سايتى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان بڵاوكراونه‌ته‌وه