ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

جێگری باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراقسه‌ردانی ژووری كرد

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ دوو شەممە, 08 تشرینی دووەم 2021 10:00

رۆژى 3/11/2021 د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوور به‌ ئاماده‌بوونى مه‌لا مه‌جيد سه‌ديق سێودين جێگرى سه‌رۆكى ژوور و باقى محه‌ممه‌د هادى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوور پێشوازييان كرد له‌ گرێگری لۆجێرفۆ جێگری باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق و ڕۆبەرت پالەدینۆ کونسوڵی گشتی کونسوڵخانەی ئەمریکا له‌ هه‌ولێر.

له‌ ديدارێكدا شاندى ميوان رۆڵى ژوورى بازرگانى هه‌ولێرييان به‌رز نرخاند، وتيان ژوورى بازرگانى پێگه‌ى تايبه‌تى هه‌يه‌ لاى ئێمه‌ له‌ كلتوورى هه‌ردوولامان كار و هاوبه‌شى بازرگانى زۆر گرنگه‌.

له‌ ديداره‌كه‌دا رۆشنايى خرايه‌ سه‌ر پێشكه‌وتنى كارى بازرگانى و كه‌شى له‌بارى هه‌رێمى كوردستان بۆ وه‌به‌رهێنان و كاركردن.

ئاماده‌بووانى ژوور هيوايان خواست په‌ره‌ى زياتر به‌ بازرگانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و ويلايه‌ته‌ يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مريكا بدرێت، كۆمپانياى زياترى ئه‌و وڵاته‌ له‌ هه‌رێم وه‌به‌رهێنان بكه‌ن

ئه‌م بابه‌ته‌ 645 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌