ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

دەزگای GIZ ی ئەڵمانیا بڕوانامەی بەشدار بووان له‌ خوولیێكی راهێنان دابەش ده‌كات

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ پێنج شەممە, 04 تشرینی دووەم 2021 09:20

رۆژى 27/10/2021 د. دارا جەلیل خەیات سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بە ئامادەبوونی مەلا مەجید سوورچی جێگری سەرۆكى ژوور، سالار جەلال قادر و سه‌دره‌ددين که‌مال پێشوازیان کرد لە شاندێکی هاوبەشی یەکێتی ئەوروپا بە سەرۆکایەتی باربارە ئیگگەر و دەزگای GIZ ی ئەڵمانیا بە سەرۆکایەتی ئەدەلاین دەفەر، بابەتی کۆبوونەوە هاوبەشەکە گەشەسەندنی ئابووری بوو لە هەرێمی کوردستان و رۆڵی ژوورە بازرگانی و پیشەسازیەکانی کوردستان، هەروەها ئەو کارانە خرانە بەردەستی ئامادەبووان کە دەزگای GIZ بە هاوکاری ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر ئەنجامی داوە و بوە مایەی خۆشحاڵی ئامادەبووان و هەروەها ئەو کارانە خرانە بەردەست کە لە داهاتوودا بە هاوبەشی ئەنجامی بدەن،پاشان شاندی ميوان سەردانی بەشداربووانی ئەو خولەیان کرد کە دەزگای GIZ سازی کردبوو لە هۆڵی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و لە کۆتاییدا بە هاوبەشی لە گەل سەرۆك و جێگر و ئەندامانی ژوور بڕوانامەی دەرچوونیان بە سەر بەشدار بووان دابەشکرد.

ئه‌م بابه‌ته‌ 635 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌