جه‌خت له‌سه‌ر پته‌وكردنى زياترى په‌يوه‌ندييه بازرگانييه‌كانى نێوان وڵاتى ميسر و هه‌رێمى كوردستان كرايه‌وه
رۆژى 1/11/2021 د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوور به ئاماده‌بوونى مه‌جيد سه‌ديق سێودين جێگرى سه‌رۆكى ژوور و فيدائه‌ددين گه‌ردى و كه‌مال عه‌زيز ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوور پێشوازييان كرد له خاتوو ئه‌ميره نه‌بيل سه‌رۆكى نوسينگه‌ى بازرگانى له كونسوڵخانه‌ى ميسر له هه‌ولێر.
له ديدارێكدا جه‌خت له‌سه‌ر پته‌وكردنى زياترى په‌يوه‌ندييه بازرگانييه‌كانى نێوان وڵاتى ميسر و هه‌رێمى كوردستان كرايه‌وه.
سه‌رۆكى ژوور وتى: په‌يوه‌ندى بازرگانى له نێوان وڵاتى ميسر و هه‌رێمى كوردستان په‌يوه‌ندييه‌كى له مێژينه‌يه، هيوا خوازين ئه‌و په‌يوه‌ندييه په‌ره‌ى زياترى پێ بدرێت.
د. دارا رايگه‌ياند: به‌شدارى كردنى بازرگانان و خاوه‌ن كۆمپانياكان له پێشانگا نێوده‌وڵه‌تييه‌كانى هه‌ردوولا و ئاسانكارى كردنى زياتر بۆ بازرگانانى هه‌رێمى كوردستان بكرێت به تايبه‌ت بۆ وه‌رگرتنى ڤيزا، هۆكارێكن بۆ پته‌وكردنى په‌يوه‌ندييه بازرگانييه‌كانى هه‌ردوولا.
سه‌رۆكى ژوور ئه‌وه‌شى خسته روو كه ئاڵوگۆڕه بازرگانييه‌كان له زۆرێك له سێكته‌ره‌كان له ئاستێكى باش دايه هيواى خواست په‌ره‌ى زياترييان پێ بدرێت و گشت سێكته‌ره‌كانيش بگرێته‌وه.
له لايه‌ن خۆيه‌وه سه‌رۆكى نوسينگه‌ى بازرگانى له كونسوڵخانه‌ى ميسر له هه‌ولێر پاڵپشتى له وته‌كانى سه‌رۆكى ژوور كرد، به‌ڵێنى دا له ماوه‌ى داهاتوو وه‌كو نوسينگه‌ى بازرگانى له كونسوڵخانه‌ى ميسر به هه‌موو توانايانه‌وه پاڵپشت ده‌بن له به‌هێزكردنى په‌يوه‌ندييه بازرگانييه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و وڵاتى ميسر و هه‌موو ئاسانكارييه‌كيش بكه‌ن بۆ بازرگانان.